Accessibility links

بەشێک لە براوەکانی مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی زستانە


یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە لە ڕۆژی دووشەممەدا بەردەوامبوون، لە خلیسکێنەی بازدانی سەر بەفر، سلۆڤێنیا مەدالیای زێڕی بردەوە.

تێمێک کە پێکهاتبوو لە ئورسا بۆگاتاج، نیکا کریزنار، پیتەر پرێڤیک و تیمی زاجک، ڕۆژی دووشەممە 1000.5 خاڵیان بەدەستهێنا، کە بە زیاتر لە 100 خاڵ لەو پێشبڕکێیەدا بەسەر بەشداربووانی تردا زاڵ بوون.

پرێڤیچ لە کۆتاییدا بازیدا و (101.5) مەتر بەرزبووە واتە (333 پێ) و 126.3 خاڵی وەرگرت، تا ئەو دەستکەوتەی لەسەر سەکۆی یاریگەکە بۆ سلۆڤێنییەکان مسۆگەربکات.

ڕووسیا مەدالیای زیوی بەدەست هێنا و کەنەداش مەدالیای برۆنزی بردەوە.

بەڵام ئەڵمانیا کە یەکێک بوو لەوانەی هەوڵی بردنەوەیان دەدا، لە پاش خولی یەکەم بە هۆی سەرپێچی کەلوپەلی کاترینا ئاڵتاوس، نەیتوانی لە یارییەکە بەشداربێت، لەگەڵ ئەوەی کاترینا لە ڕۆژی شەممەدا میدالیای زیوی لە دووهەم ئۆڵمپیکی لەسەر یەک بردەوە.

ژاپۆنیش بە بەشداری پاڵەوانەکانی ئۆلۆمپیاد، ڕیۆیۆ کوبایاشی و سارا تاکاناشی، لە پلەی چوارمدا هات لەو یارییەی لە 10 وڵات بەشداریان تێدا کرد.

جێی باسە بە شێوەیەکی گشتی تا ئێستا ڕووسیا زوورترین میدالیای لە یارییەکانی زستانەی بەیژینگدا بردووەتەوە، 2 میدالیای زێر، 2 ی زێو، و 2ی برۆنز. ىەڵام سوید لە ڕیزبەندی پێشەوەی وڵاتانەدایە کە 3 میدالیای زێری بردووەتەوە.

جێی باسە ئۆلۆمپیادی زستانەی بەیژینگ لە 4ی مانگی 2 دەستیپێکردووە ، و تا 25ی مانگ بەردەوام دەبێت. لەم ساڵدا زیاتر لە 4 هەزار یاریزان لە 91 وڵاتەوە بەشداری تێدا دەکەن.

XS
SM
MD
LG