Accessibility links

ڕەنگە ئیسرائیل گەشتەکانی بۆ دوبەی ڕابگرێت


ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند لەوانەیە گەشتە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ دوبەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕابگرێت بەهۆی ناکۆکی لەسەر ڕێکخستنە ئەمنییەکان، بەڵام لە بری ئەوە بیر لە ئاڕاستەکردنیان بۆ ئەبوزەبی دەکاتەوە.

بەرپرسێکی ئیسرائیلی گوتی وادەی ڕێککەوتن لەسەر ڕێوشوێنەکانی ئەمنی بۆ سێ هێڵی ئاسمانی ئیسرائیل کە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی دەفڕن، کە بریتین لە ئیل ئەل، ئیسرئیر و ئارکیا، ڕۆژی سێشەممە بەسەردەجێت، و دانوستانکاران تەنها 48 کاتژمێریان لە بەردەمدا ماوەتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک.

چێی وتنە گەشتە ڕاستەوخۆکانی ئیسرائیل بۆ ئیمارات دەستیپێکردووە دوای ئەوەی لە ساڵی 2020دا پەیوەندیە فەرمییەکانی ئەو دوو وڵاتە دەستی پێکرد، و لەو کاتەوە بە سەدان هەزار ئیسرائیلی سەردانی ئەو وڵاتەی کەنداویان کردووە.

هێڵە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە ژێر دەسەڵاتی دەزگای ئاسایشی شین بێتی ئیسرائیلدان کە گوتوویانە لەگەڵ هاوتا دوبەییەکانیان ناکۆکیان هەیە کە لەوانەیە گەشتەکان رابگیرێت، بەڵام ووردەکاری زیاتری لەسەر جۆری ئەو ناکۆکیانەیان باس نەکرد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی دوبەی هێشتا هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.

XS
SM
MD
LG