Accessibility links

سەدرییەکان دانیشتنی هەفتەی داهاتووی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بایکۆت دەکەن


Iraq Parliament
Iraq Parliament

گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی موقەدە سەدر ڕۆژی شەممە بایکۆتی دانیشتنێکی هەفتەی داهاتووی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات ڕاگەیاند.

حەسەن ئەلعزاری سەرۆکی ئەو کوتلەیەی خاوەنی 73 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی 329 کورسی عێراقە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەوان لە دانیشتنی دووشممە بەشداری ناکەن.

ئەو گوتی بە فەرمانی موقتەدا سەدر بڕیارمان دا سەرجەم وتووێژەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕابگرین بەشداری لە دانیشتنی حەوت مانگ ناکەین و پەرلەمانتارەکانمان ئامادە نابن.

دەنگدانی سەرۆکایەتی عێراق بە شێوەیەکی گشتی ڕێوڕەسمێکی نەریتییە کە لە پاش ڕووخانی سەدامەوە ئەو پۆستە بۆ کوردەکان دانراوە. یەکێک لە بەربژێرە سەرەکییەکانی سەرۆکی ئێستای عێڕاق بەرهەم ساڵحە و لەبەرامبەریشدا ڕکابەری سەرەکی هۆشیار زێباری کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

کاندیدکردنەکەی بەم دواییانە مشتومڕی لێکەوتەوە بەهۆی تۆمەتێکی چەندساڵ کۆنی گەندەڵی لە دژی کە بووە هۆی ئەوەی لە ساڵی 2016 لەپۆستی وەزیری دارایی متمانەی لێبسێندرێتەوە.

یەکێک لە ئەندام پەرلەمانەکانی سەر بە کوتلەی سەدر بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕاگەیاند " کشانەوەی ئێمە پەیامێکە بۆ کوردەکان، بە تایبەتی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان، تا لە ناو خۆیاندا لەسەر یەک کاندید ڕێکبکەون."

پاش 10 ساڵ خزمەتی وەکو وەزیری درەوەی عێراق و ساڵیک وەکو وەزیری دارایی، لە مانگی 9 ی ساڵی 2016، بە شێوەیەکی بەرچاو لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە 1.8 ملیۆن دۆلار لە پارەی گشتی بۆ بۆ بلیتی هێلی ئاسمانی بۆ وردەکاری ئاسایشی تایبەتی خۆی بەکارهاتبوو.

زێباری لە هەموو کاتێکدا نکوڵی لە هەر تۆمەتێکی گەندەڵی کردووە.

ڕۆژی هەینی لە وتووێژێکی تەلەفیزیۆنیدا گوتی " من لە هیچ دادگایەکدا تاوانبار نەکراوم."

سەرچاوە: فرانس پرێس


XS
SM
MD
LG