Accessibility links

سەردار زوهدی کۆچی دوایی کرد


کەسایەتی ناسراوی کورد لە ئەمەریکا سەردار زوهدی لە شاری لۆس ئەنجلسی ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕۆژی پـێنجشەممە بە نەخۆشیـیەکی کوت‌وپڕ کۆچی دوایی کرد.

سەردار زوهدی کە لە ساڵی 1964 وە لە ئەمەریکا ژیانی بەسەر دەبرد، ساڵی ڕابردوو لە لێدوانێکی بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی" کوردستان هەمیشە ماڵی یەکەممە وە ئەو جێگەیەیە کە مێشکمان و ڕۆحمان و دڵمانی تێدایە."

هاوڕێکانی دەگێڕنەوە کە چۆن لە ساڵانی حەفتاکاندا کە هاتوون بۆ ئەمەریکا ئەم کەسایەتیـیە کوردپەروەرە یارمەتیانی داوە.

سەردار زوهدی لەگەڵ ئەوەی هونەرمەندێکی شێوەکار و پەیکەرساز بوو، نووسەریش بوو و سێ پەرتوکی بە زمانی ئینگلیزی بە چاپ گەیاندووە کە بریتین لە Between Iraq & Hard Places و Inspiration Out of the Blue و The Forces .

مانگی دەی ساڵی ڕابردوو هاوکارمان ساڵح دەمیجەر سەردانی کرد و ڕاپۆرتێکی لە بارەیەوە ئامادەکرد.

شێوەکار و پەیکەرسازێکی کورد لە کالیفۆرنیا مێژووی کورد وێنادەکاتەوە
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:45 0:00

XS
SM
MD
LG