Accessibility links

سەرۆک بایدن: ڕێبەری داعش لەناوبرا


جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئامانجی ئۆپراسۆنەکەی ئەمڕۆ پـێنجشەممەی هێزەکانی ئەمەریکا لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا ڕێبەری داعش ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی بوو، وە توانراوە لەناو ببرێت.

سەرۆک بایدن لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت شەوی ڕابردوو بە فەرمانی ڕاستەوخۆی خۆم هێزەکانی ئەمەریکا لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا بە سەرکەوتوانە ئۆپراسیۆنێکیان لە دژی تێرۆریزم ئەنجام دا، بۆ پاراستی خەڵکی ئەمەریکا و هاوپەیمانان، هەروەها بۆ ئەوەی جیهان زیاتر شوێنیکی پارێزراوتر بێت.

لە سایەی لێهاتووی و ئازایەتی هێزەکانمان ئەبو ئیبراهیم ئەلهاشمی ئەلقوڕەیشی ڕێبەری داعشمان لە گۆڕەپانی شەڕەکە لەناوبرد، هەموو ‌ئەمەریکاییەکان بە سەلامەتی گەڕانەوە.

ئەم بەیانیە وتارێک لەو باریەوە بۆ خەڵكی ئەمەریکا ڕادەگەیەنم، خودا سەربازانمان بپارێزیت.

XS
SM
MD
LG