Accessibility links

ئەردۆغان دوای بڵاوبوونەوەی ئاماری هەڵاوسانی ساڵانە، سەرۆکی دەزگای ئاماری نیشتیمانی دووردەخاتەوە


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی شەممە بە فەرمانێکی سەرۆکایەتی، سەرۆکی دامەزراوەی ئاماری نیشتمانی گشتی لە کار دوورخستەوە، دوای ئەوەی ئامارەکانی هەڵاوسانی ساڵانەی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی دامەزراوەی ئاماری نیشتمانی سەعید ئەردال دینجەر دوای بڵاوکردنەوەی ئامارەکان لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕووبەڕووی ڕەخنەی تووند بوویەوە، کاتێک ڕێژەی هەڵاوسانی بە 36.1٪ مەزەندە کرد، کە لە ماوەی 19 ساڵی ڕابردوو بە بەرزترین ئاست هەژمار دەکرێت.

ئۆپۆزسێۆن دەڵێت ئەم ڕێژەیە کەمترە لەوەی لە ڕاستیدا هەیە، ئاماژەش بەوە دەکات کە ڕێژەکە بەلانی‌کەمەوە بە دوو هێندە دادەنرێت.

ئەردۆغان ئەوەی ڕوون نەکردەوە کە بۆچی بڕیاریدا ئێرهان چینکایا جێگری سەرۆکی پێشووی دەزگای رێکخەری بانکی تورکیا وەک سەرۆکی نوێی دەزگای ئاماری نیشتیمانی لەجیاتی دینجەر دەستنیشان بکات.

بەهۆی دابەزینی بەهای لیرەی تورکی هەڵاوسان زیاتر لە 36٪ لە ساڵێکدا بەرزبۆتەوە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە لە وەتای مانگی 9ی ساڵی 2002ـەوە.

ئەردۆغان خۆی لە دۆخێکی نائارامدا دەبینێت، بەر لە 18 مانگ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بەرگری لە بڕیارەکانی دەکات.

ئەردۆغان لە ڕوانگەی پێزانینیەوە بۆ زیانەکانی هەڵاوسان کە زیانی بە ئابووری و ئاستی بژێوی گەیاندووە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەڵێنیدا بە زووترین کات ڕێژەی هەڵاوسان کەم بکاتەوە.

لە لایەکی ترەوە ئەردۆغان جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشوو بەکیر بوزداغی بە وەزیری داد دەستنیشانکرد، بەمەش جێگای ئەندامی پارتی دەسەڵات عەبدول حەمید گوڵ دەگرێتەوە.

XS
SM
MD
LG