Accessibility links

پێش سەردانێکی سەرۆک بایدن بۆ پیتسبێرگ پردێک لە شارەکە هەرەس دەهێنێت


سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی پردێکی نزیکەی 46 مەتر بەرز لە شاری پیتسبێرگی ئەمەریکا هەرەسی هێنا، ئەمەش چەند کاتژمێرێک بەر لە پلانی سەردانێکی سەرۆک بایدن بۆ ئەو شارەکە بە مەبەستی تاوتوێکردنی بەرنامە یەک ترلیۆن دۆلارییەکەی بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی وڵات کە بریتیە لە چاککردنەوەی پردەکانیش.

چەند کەسێک بەهۆی ڕووخانەی ئەو پردە بریندار بوون بەڵام هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە مردنی هیچ کەسێک بەهۆی ئەو ڕووداوە ڕانەگەیەندراوە. کاربەدەستان دەڵێن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) هەوڵەکای گەڕان و پشکنینیان ئەنجام داوە تا دڵنیابن لەوەی کەس لە ژێر بەشە ڕووخاوەکەی پردەکە نەماوە.

پۆلیس دەڵێت بەشێک لەو پردەکە کاتژمێر حەوتی بەیانی هەرەسی هێناوە.
وێنەکانی ڕووداوەکە نیشان دەدەن پاسێک لەگەڵ بەشێک لە پردەکەدا بەربووەتەوە.
کاربەدەستانی شاری پیتسبێرگی ویلایەتی پێنسلڤانیا دەڵێن ئەو ڕووداوە بووە هۆی لێچوونی گاز و لەوکاتەوە گازی ناوچەکە بڕاوە.

کاربەدەستان هاووڵاتیانی شارەکەیان ئاگادارکردووەتەوە لەو ناوچەیە دووربکەونەوە. کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکیدا ڕایگەیاند سەرۆک بایدن بەردەوام دەبێت لە گەشتە پلان بۆ داڕێژراوەکەی بۆ شارەکە.

XS
SM
MD
LG