Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ئۆکرانیا و چەکوشەکانی ڕووسیا


سەربازی ئۆکرانیا لە کاتی مەشق و ڕاهێناندا لەسەر سنوری وڵاتەکەیان
سەربازی ئۆکرانیا لە کاتی مەشق و ڕاهێناندا لەسەر سنوری وڵاتەکەیان

لە نێوەندی هەروادێ و زیاتربوونی ئاڵۆزی و پشێویەکانی نێوان مۆسکۆی ڤلادمیر پوتن و وڵاتانی ڕۆژئاوادا، هێزە سەربازییەکانی ڕوسیا دەست دەکەن بە مانۆڕێکی لەشکریانە لە نزیک دورگەی کریمیاوە "قرم" لە ئۆکرانیا.

بەپێی لێدوانی سەرکردە لەشکرییەکانی ڕوسیا لەم مانۆڕەدا هێزی ئاسمانی و زەمینی و دەریاییش بەشدارن و ئامانجیش لێی ڕێکخستنی جموجۆڵی دەریایی و ئاسمانییە هاوکاتی ئەگەری تەقاندنی موشەکەکان.

نزیکەی 6هەزار سەربازیش لەلایەکی تری باشووری ڕووسیادا دەستیان بە مانۆڕێکی تر کردووە بە مەبەستی زانینی ئاستی ئامادەباشییان بۆ شەڕ.

ڕاگەیاندنی ئەم مانۆڕە سەربازیانەی ڕۆژی سێشەممە، ڕێک پاش چەند کاتژمێرێک بووە دوای بڕیاری واشنتۆن تا هەزاران سەربازی ئەمەریکایی بکەونە باری ئامادەباشییەوە بەهۆی قەیرانی نێوان ڕوسیا و وڵاتانی ڕۆژئاواوە لەسەر ئۆکرانیا.

ئەمەریکا و ئەوروپا هاوهەڵوێستن لەسەر سەپاندنی سزای بێ پێشینە بەسەر ڕوسیادا ئەگەر بێتوو ڕووسیا ئۆکرانیا داگیربکات.

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ ڕێبەرانی ئەوروپادا لە پەیوەندیدان لەسەر ئەم قەیرانە.

ئەمەریکا دەڵێت ئەگەر یەک سەربازی ڕووسیایی بچێتە ناو خاکی ئۆکرانیاوە ئەوا بە داگیرکردن دادەنرێت و ئاگاهیش دەدات بەوەی هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەبێتە مایەی وەڵامدانەوەیەکی توند و خێرا و یەکگرتووانەی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی.

میوانی بەرنامە:
دکتۆر جەبار قادر، پسپۆڕی سیاسی
ڕوسیا بەردەوام نکوڵی دەکات لەوەی بە نیازبێت هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا یان داگیری بکات.
لێرەدا پرسیار ئەوەیە، ئایا هاوپەیمانێتی ناتۆ و وڵاتانی ڕۆژئاوا چەندێک دەتوانن بەردەوام بن لەو پشتیوانیانەی بۆ ئۆکرانیای دەردەبڕن، بەتایبەتیش کە ناکرێت هەوڵەکانی ڕوسیاش ڕەچاو نەرێت بۆ زەبر وەشاندنی ئابوریانە لە وڵاتانی ئەوروپا، هەروەها ئایا هاوپەیمانێتی ناتۆ دەروازەکان لە ئەگەری ئەندامێتی ئۆکرانیا دادەخات بەهۆی هەڕەشەکانی مۆسکۆوە وئەگەریش کارێکی لەو شێوەیە بکرێت، ئایا ئۆکرانیا بۆ کێ و بە دیار کێوە بەجێدەهێڵێت!

ئایا سیاسەتەکانی سەرۆکی ڕوسیا لە کرملن، چەندێک سیاسەتی ستالینیانەیە؟
سەپاندنی سزاکان بەسەر مۆسکۆدا، چ شتێک لە ڕاستییەکان دەگۆڕێت لە ڕوسیادا، ئەگەر هاتوو مۆسکۆ بە پێچەوانەی خواستی نێونەتەوەییەوە کار بکات؟
بۆچی نکوڵیکردنەکانی ڕوسیا بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا نابنە مایەی هێوربوونەوەی نیگەرانییەکانی ڕۆژئاوا؟

دکتۆر جەبار قادر، پسپۆڕی سیاسی و کاروباری ناوچەکە، وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تری ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:36 0:00

XS
SM
MD
LG