Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت سەرۆکی ئیسرائیل مانگی داهاتوو سەردانی تورکیا دەکات


سەرۆکی تورکیا ڕایدەگەیەنێت کە لەوانەیە ئیسحاق هەرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل مانگی داهاتوو سەردانی تورکیا بکات، لە کاتێکدا هەردوو وڵات لە هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیاندان.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تایبەتی ئێن تی ڤی درەنگانی ڕۆژی چوارشەممە گوتی هاوتا ئیسرائیلییەکەی لە نیوەی یەکەمی مانگی دوو، سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

ئەردۆغان گوتیشی"بەم سەردانە دەکرێت سەردەمێکی نوێ لە پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و تورکیا دەستپێبکات."

پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل کە سەردەمێک هاوپەیمانی نزیکی یەکتر بوون، لە ژێر سایەی ئەردۆغاندا کە ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئیسرائیل بەرامبەر بە فەلەستینیەکان دەگرت، گرفت و ئاڵۆزی تێکەوت.

هەردوو وڵات لە ساڵی 2010دا باڵیۆزەکانیان کشاندەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ فەلەستینیەکان کە پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئیسرائیل بوو، لە ئەنجامدا نۆ چالاکوانی تورک کوژران.

XS
SM
MD
LG