Accessibility links

ڕووسیا هۆشدارییەکەی بایدن لەسەر سزایەکی توند دژی داگیرکاری ئۆکرانیا ڕەتدەکاتەوە


ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە ئەگەری سزاکانی ئەمەریکای لە دژی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین رەتکردەوە، کە یەکێکە لەچەندین وەڵامە پێشنیازکراوەکان ئەگەر سەربازانی ڕووسیا پەلاماری ئۆکرانیای دراوسێ بدەن.

وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ بە پەیامنێرانی وت ئەم جۆرە سزایانە تەنها لە باری سیاسیەوە بە ئازار نابێت بەڵکو "وێرانکەر" دەبێت.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی سێشەممە هۆشداریدا لەسەر سەپاندنی " سزایەکەی توند و گەورە " بەسەر ڕووسیادا، لەوانەش سەپاندنی سزای تایبەتی بەسەر سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتنیشدا، ئەمەش لەحاڵەتێکدا ئەگەر ئەو هێزە 127,000 سەربازییەی کە لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیریکردوون و ئامادەن هێرش بکەنە سەر ئۆکرانیا، بڵاوبکاتەوە.

سەرۆک بایدن وتی " بۆ سەرۆک پوتنم ڕوونکردۆتەوە ئەگەر بجوڵێت بۆ ناو ئۆکرانیا ئەوا دەرەنجامی توندی لێدەکەوێتەوە، لەوانەش سەپاندنی سزایەکەی گەورەی ئابووریی و پتەوکردنی بوونمان و بوونی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و پۆڵەندا و ڕۆمانیا و وڵاتانی دیکە. ئەگەر ( پوتن ) سەرجەم ئەو هێزانە بجوڵێنێت ئەوا گەورەترین داگیرکردن دەبێت لە جەنگی جیهانی دووەمەوە و جیهانیش دەگۆڕێت."

هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە ئەو 8,500 سەربازەی ئەمەریکا کە خراونەتە ئامادەباشیەوە ناچنە ئۆکرانیاوە، بەڵام لە چوارچێوەی ئەرکەکانی ناتۆدا بەکاردەهێندرێن نەک ئەرکێکی ئەمەریکا بە تەنها.

بایدن وتیشی کە ویلایەتە یەکگرتووەکان "پابەندبوونێکی پیرۆز" ی هەیە بۆ یارمەتیدانی هاوپەیمانانی ناتۆ کە ڕووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە. ئۆکرانیا ئەندامی ناتۆ نییە، هەرچەندە دەیەوێت ببێت بە ئەندامی ناتۆ.

ئۆکرانیا ئەندام نیە لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، بەڵام دەیەوێت ببێت. بەڵام ڕووسیا پێی وایە ئەگەر ئۆکرانیا ببێتە ئەندام لە ناتۆ ئەوا هەڕەشە دروست دەکات بۆ سەر ڕووسیا و داوای لە ناتۆ کردووە ڕێگە نەدەن ئۆکرانیا ببێتە ئەندام تیایدا. پوتنیش ئاماژەی بەوەداوە هیچ نیازێکی بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا نیە، بەڵام فراوانبوونی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات بە هەڕەشە دەزانێت.

XS
SM
MD
LG