Accessibility links

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سنووری نێوان سوریا و عێراق دەکات


مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە سەردانی سنووری عێراق و سوریای لە پارێزگای نەینەوا کرد.

سەردانەکەی کازمی بە مەبەستی چاودێریکردنی هەوڵە ئەمنییەکان و پشتگیریکردن بوو لە هێزە سەربازییە عێراقییەکان. لە میانەی ئەو سەردانەیدا کازمی ڕایشیگەیاند هێزەکانی عێراقی توانیویانە ڕووبەڕووی داعش ببنەوە.

سەردانەکەی کازمی لە کاتێکدایە چەکدارانی داعش لە هەفتەی ڕابردوو هێرشێکی گەورەیان کردە سەر گرتووخانەیەی سیناعەی حەسەکە.

ئۆفیسی کازمی لەبارەی سەردانەکەی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت کازمی لەگەڵ کاربەدەستانی سنوور و هێزە ئەمنییەکاندا کۆبووەتەوە. لە تویتێکیشدا ئۆفیسەکە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی کازمی لەوێ دەڵێت لە میانەی سەردانەکەی بۆ گوندەکانی سەر سنووری سوریا و چاوپێکەوتنی لەگەڵ هاووڵاتیان کازمی گوتویەتی ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی دووپاتی بکەینەوە حکومەت جیاوازی لە نێوان ناوچەکاندا ناکات، و ماف و ئاسایشی هاووڵاتیانی عێراقی پیرۆزن.

وەزیری بەرگری و وەزیری ناوخۆش لەگەڵ کازمیبوون لەسەردانەکەیدا. عێراق سنوورێکی 599 کیلۆمەتری هەیە لەگەڵ سوریادا.

XS
SM
MD
LG