سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن ڕۆژی سێشەممە بەڵێنیدا یارمەتی پۆلیس بدات لە هەر لێکۆڵینەوەیەکی فەرمیدا لەسەر شیانی سەرپێچیکردنی ڕێوشێنەکانی قەدەغەکردن و داخستنەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە بارەگای سەرۆک وەزیری وڵاتەکە کە ناسراوە بە 10 داونینگ ستریت، لە کاتێکدا ئەم پرسە مەترسی بۆ سەر پۆستەکەی قوڵتر کردەوە.
ئەو بە پەرلەمانتارانی گوت " پێشوازی لەبڕیارەکەی مێت دەکەم بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکەی خۆی، چونکە پێموایە ئەمە ئەو ڕوونکردنەوەیە دەداتە ڕای گشتی کە پێویستیەتی و یارمەتی دەدات بۆ تیشکخستنە سەر بابەتەکە."
ئەو دەنگۆیانەی کە کۆمەڵێک ئاهەنگ لە داونینگ ستریت ئەنجام درابوو لە کاتێکدا کە شوێنەکانی دیکەی وڵاتەکە پابەند بوون بە یاساکانی قەدەغەکردنی هاتووچۆوە، بووە هۆی هەژاندنی حکومەتەکەی جۆنسن و ئەمەش بووەهۆی خراپترین قەیرانی پۆستی سەرۆک وەزیرانەکەی و داواکەی بۆ دەست لەکارکێشانەوە.
پۆلیسی شاری لەندەن لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە بەرفراوانی ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی لێکۆڵینەوە لە چەند جارەبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە.
بەڵام ئەفسەری باڵای پۆلیسی پایتەخت کریسیدا دیک جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا ئەمە گۆڕاوە، ئەمەش ئەگەرەکانی سازکردنی چاوپێکەوتنی فەرمی و سزای تاوانکاری زیاتر کردووە.
بەڵام ئەو بەدەسەڵاتدارانی خۆجێهی راگەیاند "ئەو ڕاستییەی کە ئێستا ئێمە لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکەیەن بێگومان ئەمە مانای ئەوە نییە کە سزا داراییە جێگیرەکان بۆ کەسێکی دیاریکرا چارەسەر بکرێت لە هەر حاڵەتێکدا بۆ هەموو کەسێک وەک یەک دەبێت".
ئەگەر لێپرسینەوە لە جۆنسن بکرێت، ئەوا دەبێتە دووهەم سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە دەسەڵاتدا وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەی فەرمی پۆلیس لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.
تۆنی بلێر، سەرۆک وەزیرانی پارتی کار وەک شایەتحاڵێک چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرا لە لێکۆڵینەوەیەکی پۆلیس بۆ تۆمەتەکانی "پارە لەپێناو شەرەف دا". پۆلیس لە ساڵی 2007 ڕایگەیاند کە هیچ تۆمەتێک ئاڕاستە نەکراوە.
بەرپرسێکی باڵای حکومەت، سو گرەی پێشتر لێکۆڵینەوەیەکی دەستپێکرد بوو لەسەر ئەوەی کە لەوێ ئاهەنگ سازکراوە و پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەنجامەکانی بڵاوبکاتەوە.
وتەبێژەکەی جۆنسن وتی لێکۆڵینەوە لەسەر دۆزینەوەی راستییەکان کە پەیوەندی بە لێکۆڵینەوەی پۆلیسەوە نییە؛ بەردەوام دەبێت.
"ئەوان واتا (گرەی و تیمەکەی) هیچ شتێک بڵاوناکەنەوە کە پەیوەندی بە کاری پۆلیسەوە هەبێت، ئەوەشی وت کە "جۆنسۆن" پێیوانییە لە سەروەختی داخستنی گشتیدا یاساکەی شکاندوە.
وا دیارە لێکۆڵینەوەکانی گرەی کە ئەو دەنگۆیانە لەخۆ دەگرێت کە لە شەوی دووشەممەدا دەریانخست کە جۆنسن یاساکانی داخستنی گشتی پێشێلکردووە بە بەئەنجامدانی ئاهەنگی رۆژی لە دایکبوون لە شەقامی داونینگ لە 19ی مانگی 6ی ساڵی 2020 دا.
ئاژانسی هەواڵی ئای تی ڤی ڕایگەیاند کە زیاتر لە 30 کەس ئامادەبوون لەو ئاهەنگەدا، لە کاتێکدا بە پێی یاسا تەنها شەش کەس ڕێگەیان پێدراوە لە دەرەوەی ماڵ لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکان دا کۆببنەوە.