Accessibility links

فایزەر کاردەکات بۆ نوێکردنەوەی ڤاکسینەکەی دژی کۆرۆنا بە جۆرێک کاریگەری بۆ ئۆمیکرۆنیش هەبێت


Vaccination center in Reze
Vaccination center in Reze

کۆمپانیای فایزەر کەسانی پێگەیشتووی تەندروست ناونوس دەکات بۆ تاقیکردنەوەی ڤاکسینێکی نوێی کۆڤید-19 کە بتوانێت لەگەڵ جۆری ئۆمیکرۆنی هەستیاری ڤایرۆسەکەدا بگونجێت و بەراوردی بکەن لەگەڵ دەرزییەکانی کە ئێستا بەکاردەهێنرێن.

فایزەرو بایۆنتێکی هاوبەشی لێکۆڵینەوەکەیان ڕۆژی سێشەممە ڕاگەیاند.

بەرهەمهێنەرانی ڤاکسینەکانی دژ بە کۆڤید هەوڵ دەدەن دەرزییەکانیان نوێ بکەنەوە تا بتوانێت باشتر لەگەڵ جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بگونجێت.

جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسەکە زیاتر لە جۆرەکانی پێشووتر بڵاو دەبێتەوە تەنانەت لە نێو ئەو کەسانەش کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان لێداوە، بەڵام هێشتا ڕوون نییە گۆڕانکاری لە ڤاکسینەکاندا چەندێک کاریگەری بۆ ئەو جۆرە دەبێت.

یەکێک لەو کێشانەی کە شارەزایان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن ئەوەیە هەندێک لەو شوێنانەی کە جۆری ئۆمیکرۆن تیایاندا بەرزبووبۆوە ئێستا جارێکی گۆڕاوەتەوە و هێشتاش نازانرێت جۆری داهاتووی ئەم ئۆمیکرۆنە چۆن دەبێت گۆڕانکاری لە ئۆمیکرۆنەکەدا دەبێت یان بە تەواوەتی لە ڤایرۆسەکەدا.

شارەزایان دەشڵێن ڤاکسینەکان هێشتاش ئەنجامێکی باشیان نیشان داوە دژ بە نەخۆشکەوتنی زۆر یان مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە. لێکۆڵێنەوەکانی ئەمەریکا و شوێنەکانی تر ڕوونیان کردووەتەوە کە بەکارهێنانی دەرزی بەهێزکەر یان سێهەم زیاتر دژ بە ڤایرۆسەکە دەتپارێزێت و نیشانەکانی نەخۆشییەکە بەتەوەتی کەم دەکاتەوە.

لێکۆڵینەوە نوێیەکەی کە لە ئەمەریکا دەستیپێکردووە نزیکەی هەزار و 420 خۆبەخشی تەمەن 18 بۆ 55 ساڵان لە خۆ دەگرێت تا تاقیکردنەوەی گۆڕانکارییەکانی دەرزییە نوێیەکان لەسەر بکەن.

XS
SM
MD
LG