Accessibility links

ئەمەریکا: پێناچێت ڕێکەوتنی ناوکی بکرێت تا ئێران هاوڵاتیە ئەمەریکییەکان ئازاد دەکات


سەرۆکی دانوستانکاری ناوکی ئەمەریکا بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند." ئەمەریکا دەڵێت پێناچێت لەگەڵ ئێران بگاتە ڕێکەوتنێک بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015ی ئێران مەگەر تاران چوار هاوڵاتی ئەمەریکی ئازاد بکات کە واشنتن دەڵێت بە بارمتە گیراون."

ڕۆبێرت مالی نێراوی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران، لە لێدوانەکەی ڕۆژی یەکشەممەیدا هەڵوێستی درێژخایەنی ئەمەریکای دووپات کردەوە، کە دۆسییەی چوار دەستگیرکراوەکەی ئەمەریکا لە ئێران جیاوازە لەگفتوگۆ ناوکییەکان.

بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئازادکردنی ئەو چوار ئەمەریکاییە پێشمەرجێکە بۆ ڕێککەوتنی ناوەکی.

مالی لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: "ئەوان جیان، بەڵام ئێمە هەوڵ بۆ هەردووکیان دەدەین" دەشڵێت " بەڵام دەڵێم زۆر قورسە بۆمان بگەڕێینەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوکی لە کاتێکدا ئێران چوار هاوڵاتی بێتاوانی ئەمەریکایی بە بارمتە گرتووە."

مالی لە وتوێژەکەیدا لەگەڵ ڕۆیتەرز ئاماژەشی بۆ ئەوە کردووە وەک دەڵێت "هەرچەندە ئێمە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران گفتوگۆمان لەسەر دۆسیەی ناوکی کردووە، لە هەمان کاتدا وتوێژی ناڕاستەوخۆشمان هەیە لەگەڵیان بۆ ئەوەی دڵنیابین لە ئازادکردنی بارمتەکانمان."

لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا، سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێران دەیان کەسیان دەستگیرکردووە لەوانەی کە خاوەنی دوو ڕەگەزنامەن، هەروەها خەڵکی بیانیش، بە گشتی تاوانەکانی سیخوڕیکردن و تاوانەکانی پەیوەندییان بە ئاسایشەوە هەیە دراوەتە پاڵیان.

ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافەکان دەکەن، ئێران بەوە تۆمەتبار دەکەن کە خەڵک دەستگیر دەکات لە پێناوی باڵادەستی دیپلۆماسیدا لە کاتێکدا کە زلهێزەکانی ڕۆژئاوا لە مێژە داوا لە تاران دەکەن ئەو هاوڵاتیانە ئازاد بکات کە لەسەر دۆسیەی سیاسی دەستگیری کردوون.

ئێران نکوڵی دەکات لەوەی کە هیچ کەسێکی بە هۆکاری سیاسی دەستگیر کردبێت.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG