Accessibility links

ناتۆ کەشتی و فڕۆکەی جەنگی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا دەکات


هاوپەیمانیەتی ناتۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند هێزەکانی خۆی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشی و کەشتی و فرۆکەی جەنگی ڕەوانە کردووە بە مەبەستی بەهێزکردنی بەرگرییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا لە سەوروبەندی هەڵکشانی گرژییەکان و بڵاوکردنەوەی سەربازی ڕووسیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا.

ئەم هەنگاوەش ئاماژەی بە زیادبوونی زنجیرەیەک لەو نیشانانە کرد کە ڕۆژئاوا ئامادەکاری دەکات بۆ جووڵەیەکی شەڕانگێزانەی ڕووسیا لە دژی ئۆکرانیا، هەرچەندە مۆسکۆ هەر پلانێکی داگیرکاری ڕەتدەکاتەوە.

سکرتێری گشتی هاوپەیمانی سەربازی ڕۆژئاوا جێنس ستۆلتێنبێرگ لە لێدوانێکدا گوتی: "من پێشوازی لەو هەنگاوەی هاوپەیمانان دەکەم کە یارمەتی هێزی زیاتر دەدەن بۆ ناتۆ ،گوتیشی" ناتۆ بەردەوام دەبێت لەگرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە هاوپەیمانان لەوانە بەهێزکردنی بەشی ڕۆژهەڵاتی هاوپەیمانێتییەکە."

هەروەها بەریتانیا دەڵێت هەندێک لە کارمەند و ئەندامانی خێزانەکانیان لە باڵیۆزخانەی خۆی لە ئۆکراینا کشاندەوە، لە وەڵامی هەڕەشەیەکی گەورەی ڕووسیادا، ڕۆژێک دوای ئەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە فەرمانی بە کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی و ئەندامانی و دیپلۆماتکارەکان کردووە ئۆکرانیا جێ بهێڵن.

حکومەتی ئۆکرانیاش ڕۆژی دووشەممە دووپاتیکردەوە کە ڕۆشتنی کارمەندان و ئەندامانی خانەوادەی دیپلۆماتکارانی ئەمەریکایی لە کیێڤ هێشتا زوو و کاتی نەهاتووە .

ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا هۆشداریان داوەتە ڕووسیا لە دژی داگیرکردنی ئۆکرانیا، دانیمارک دەڵێت یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە سزای ئابووری "بێوێنە" بە سەر ڕووسیادا بسەپێنێت و وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش لە کۆبوونەوەکەیاندا لە برۆکسل گوتیان هۆشدارییەکی یەکگرتوو دەدەن بە مۆسکۆ.

XS
SM
MD
LG