Accessibility links

ڕووسیا فرۆکەی جەنگی بۆ مەشقی سەربازی هاوبەش ڕەوانەی بێلاڕوس دەکات


وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی شەممە گرتە ڤیدیۆیەکی فڕۆکە جەنگییەکانی سیخوی (Sukhoi) بڵاوکردەوە کە بۆ مەشقی سەربازی هاوبەش ڕەوانەی بێلاروس کراون.

جگە لە بڵاوکردنەوەی 100,000 سەرباز لە نزیک سنوری ئۆکرانیا، ڕووسیا هێزی زیاتری لە سیبریا و ڕۆژهەڵاتی دوورەوە گواستەوە بۆ ڕاهێنانی هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانەکەی بێلاروس کە هاوسنوری ئۆکرانیاشە.

لەو ڕاهێنانانەدا، یەکە سەربازییەکانی ڕوسیا چوونە ناوچەکانی نزیک سنووری باشوری بێلاڕووس، کە نزیکەی 75 کیلۆمەتر (47 میل) لە کیێڤەوە دوورە.

ڕاهێنانەکان لە مانگی دوودا ئەنجام دەدرێت.

لە نێوەندی مەترسیەکان لە هێرشێکی نزیک بۆ سەر ئۆکرانیا ، ڕووسیا بە ڕاگەیاندنی مەشقی سەربازی زیاتر لە ناوچەکە، هۆشیاریەکان زیاتر دەکات.

ڕووسیا ڕەتی کردەوە کە ئەگەری ناردنی سەربازەکان بۆ دەریای کاریبی دەربکات، هەروەها پەیوەندی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادمێر پۆتنیش لەگەڵ ڕێبەرانی دژە ڕۆژئاوایی بەردەوام بوو.

ڕوسیا کە لە ساڵی 2014 نیمچەدوورگەی کریمیای ئۆکرانیای لکاندەوە، نیازی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکەی ڕەت کردەوە.

بەڵام ساڵی ڕابردوو پوتن هۆشدارییەکی توندی دەرکرد، لە مەڕ هەوڵێکی ئۆکرانیا بۆ دووبارە کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵات کە لە لایەن جوداخوازانی لایەنگری ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت" دەرئەنجامێکی قورسی بۆ دەوڵەتی ئۆکرانیا دەبێت."

XS
SM
MD
LG