Accessibility links

بەرنوسێک بۆ گۆڕانکاری لە یاسای دەنگدانی ئەمەریکا شکست دەهێنێت


بەرنوسی یاسای دەنگدان کە دیموکراتەکان و ڕێبەرانی مافە سڤیلییەکان دەڵێن گرنگە بۆ پاراستنی دیموکراسی شکستی هێنا.

ئەمەش پاش ئەوەی دوو سیناتۆر ئامادە نەبوون لەگەڵ پارتەکەی خۆیاندا دەنگبدەن بۆ گۆڕانکاری لە ڕێساکانی سیناتدا بۆ زاڵ بوون بەسەر فیلبەستەر یان مشتومڕیی سیاسی کۆمارییەکان لەسەر ئەو بابەتە.

ئەنجامەکەی شەوی چوارشەممە شکستێکی بەهێز بوو بۆ سەرۆک جۆو بایدن و پارتەکەی کە هاوکاتیش بوو لەگەڵ تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر سەرۆکایەتیدا.

سەرباری وتووێژێکی یەک ڕۆژی چڕ و وتارەکان لەسەر ئەو بابەتە دیموکراتەکان نەیانتوانی سیناتۆر سینەما ی ئەریزۆنا و سیناتۆر مانچنی وێست ڤەرجینیا قەناعەت پێ بهێنن بۆ گۆڕانکاری لە ڕیسای سینات بۆ دەربازکردنی ئەم یاسایە بە دەنگی زۆرینەی سادە.

XS
SM
MD
LG