Accessibility links

بلینکن: دەبێت ڕووسیا هەڵبژێرێت لە نێوان وتووێژ یان ئاکامی هەڕەشەکانی دژی ئۆکرانیا


وتووێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە هەڕەشەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا
please wait

No media source currently available

0:00 0:13:26 0:00

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت دەبێت ڕووسیا هەڵبژێرت لە نێوان گرتنەبەری ڕێگەی دیپلۆماسی و تووێژ و یان ئاکامی هەڕەشەکانی لە دژی ئۆکرانیا.

ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژی چوارشەممە لە میانەی وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، جەختی کردەوە کە تەنیا ئەمەریکا نیـیە کاردانەوەی دەبێت بەرامبەر هەر کردارێکی نەخوازراوی ڕووسیا دژی ئۆکراینا، بەڵکو چەندین وڵات لە ئەوروپا و دەرەوەی ئەوروپاش.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ مایرۆسلاڤا گەنگادزێ، بەرپرسی ئۆفیسی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپای دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، بە سێ ڕێگە کاردانەوەی دەبێت. یەکەم سەپاندنی سزای ئابوری و دارایی، دووەم پـێشکەشکردنی یارمەتی زیاتری لەشکری بۆ ئۆکرانیا، سێیەم بەهێزکردنی توانا بەرگریـیەکانی ناتۆ لە دیوی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە ئایا ئەو سزایانە، سزای تاکەکەسی لە دژی پوتین و خێزانەکەی دەگرێتەوە یان نا؟ ئەنتۆنی بلینکین لەو بارەیەوە گوتی " کۆمەڵەی G-7 کە هێزێکی پێشەنگی ئابوریە دیموکراسیی جیهانە و یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ هەموویان کۆمەڵێک دامەزراوەن کە پێکهاتووە لە وڵاتانە و لەوێ دەبن و ئاکامی رژدیشی دەبێت بۆ ڕووسیا؛ ئەگەر ئەو دەستدرێژییە بۆ ئۆکرانیا کەمنەکاتەوە. هەروەها گوتمان بۆ گرتنەبەری ئەو ڕێوشێنانە کە زۆرێک لەو هەنگاوانەی تێپەڕاندووە کە لە ماوەی ئەو بیست و چوار ساڵەی ڕابردوودا هەڵمان گرتبوون، زۆر زیاتر دەڕۆین. من لێرەدا بە وردی ڕوونیان ناکەمەوە یان جارێ ئەو هەنگاوانە دەهێڵینەوە، بەڵام دەتوانم پێتبڵێم کە ئاکامەکەی مەترسیدار دەبێت. بەڵام دیسان دەمەوێت سووربم لەسەر ئەوەی کە باشتر وایە ئەم ڕێگایە نەگرینەبەر. بە تەواوەتی ئامادەکاری کراوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە، بەڵام باشترین شت ئەوەیە کە بزانین ئایا دەتوانین ناکۆکییەکان چارەسەربکەین و نیگەرانیەکان لە هەردوو لاوە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەربکەین. "

سەبارەت بەوەی ڕووسیا دڵنیایی دەوێت لەوەی ئۆکرانیا نەچێتە ناو هاوپەیمانی ناتۆوە، بلینکن گوتی "ئێمە ئێستا دەرفەتێکمان لەبەر دەستدایە بۆ ڕووسیا و هەمووان. ئەمەریکا و هاوبەشە ئەوروپیەکانمان بۆ ئەوەی ئەو شتانەی کە لە یەکترەوە بیستمان چاکی بکەینەوە. ڕووسەکان گەڕاونەتەوە و واپێدەچێت ڕاوێژیان کردبێت لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتین. ئێمە هەمان شتمان کرد لەم دۆسیەدا لەگەڵ سەرۆک بایدن و ئەوروپییەکانیش لەگەڵ سەرکردەکانی خۆیان هەمان کاریان کرد و هەنگاوی داهاتووش لەم پرۆسەیەدا ئەوەیە کە لە ڕۆژی هەینیدا دەرفەتێک هەبێت بۆ بینینی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لاڤرۆڤ لە جنێف بۆ زانینی ئەوەی ڕووسیا چۆن وەڵامی ئەو شتانەی داوەتەوە کە پێشتر گفتوگۆی لەسەر کراوە. ئەوانیش گوێیان لە ئێمە بێت لەو بارەیەوە. هەرچەندە بەر لەوە من سووربووم لەگەڵ سەرۆکدا لەسەر ئەوەی ڕێنماییەکانی ئامەدەبوونی ئێمە لێرە و بۆ بەردەوامبوون لە ڕاوێژکردن لەگەڵ هاوبەشە ئۆکرانییەکانمان و سبەینێش لە بەرلین بۆ بینینی هەندێک لە نزیکترین هاوبەشە ئەوروپیەکانمان. ئەمە ڕێک بەو شێوەیەیە کە ئێمە هەموو کات بەردەوام کارمان لەسەر کردووە. ئێمە هەموو شتێکمان بە ڕاوێژێکی زۆر جێی متمانەوە ئەنجام دا لە پێشتر و دواتر لە پەیوەندیماندا لەگەڵ ڕووسیادا. "

بەڵام مایرۆسلاڤا گەنگادزێ پێی دەڵێت تۆ وەڵامی ئەو پرسیارەی منت نەدایەوە سەبارەت بەوەی کە ئایا خۆت ئامادەکردووە بۆ وەڵامدانەوەیەکی نووسراو بۆ داواکارییەکانی ڕووسیا سەبارەت بە ئۆکرانیا؟

لە وەڵامدا بلینکین دەڵێت ئێستا، هەنگاوی داهاتوو ئەوەیە کە وەزیری دەرەوە لاڤرۆڤ ببینین با بزانین دوای رۆژی هەینی دەگەیەنە کوێ و لەوێوە دەستپێدەکەیەن.

سەبارەت بەوەی ئایا هیچ ئاماژەیەک لە ئارادایە بەوەی کرێملین لەم قۆناغەدا هەڵوێستی خۆی دەگۆڕێت یان نا؟ لە وەڵامدا بلینکین گوتی" من هیچ ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆ لەو بارەیەوە نابینم. بەداخەوە ئێمە هێشتا دەبینین کە ڕووسیا هێزی زۆر گەورەی لەسەر سنووری ئۆکرانیا کۆکردۆتەوە و واپێدەچێت ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت. لەلایەکی ترەوە لە ڕاستیدا لە جنێف کۆدەبینەوە و باس لەو وتووێژ و ئاڵوگۆڕی ڕاوبۆچونانە دەکەین کە لەو بارەیەوە هەمانە. هەروەها 10 ڕۆژی ڕابردوو پێشنیاری ئەوەم بۆ کردن کە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بە ئەگەرێکی کراوە دەمێنێتەوە، ئەگەرێک کە ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی کە هەتا بتوانین بەدواداچوونی بۆ دەکەین و ئێمە دەمانەوێت هیچ خاڵێکی دیپلۆماسی بەجێ نەهێڵین، چونکە ئەمە ڕێگایەکی زۆر باشتر و بەرپرسیارانەترە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم کێشانەدا، ڕێکەوتنی مینسک وەک تاکە چارەسەرێکی پڕ بەها بۆ ئەم قەیرانە دەبینرێت."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دووپاتیکردەوە وڵاتەکەی پشتیوانی لە سەروەریی ئۆکرانیا دەکات. گوتیشی " ئەوە ئۆکرانیـیەکام بڕیار لەسەر ئایندەی خۆیان و وڵاتەکەیان دەدەن نەک هیچ کەسێکی دیکە."

XS
SM
MD
LG