Accessibility links

تەقینەوەی لولە نەوتێک، گواستنەوەی نەوت لە عێراقەوە بۆ تورکیا ڕادەگرێت


کاربەدەستان و ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند تەقینەوەیەک بوەتە هۆی داخستنی لولە نەوتێک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا، کە نەوتی عێراق بۆ بازاڕەکانی جیهان دەگوازێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ کە سەر بە حکومەتی تورکیایە، ڕایگەیاند تەقینەوەکە درەنگانێكی ڕۆژی سێشەممە لە نزیک شارۆچکەی پازارجیکی سەر بە پارێزگای کەهرامان مەرعەش ڕوویداوە، بوەتە هۆی دروستبوونی ئاگرێکی گەورە و بەو هۆیشەوە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ناچاربوون ڕێگای گشتی ئەو ناوچەیە دابخەن.

دەسەڵاتدارانی تورکیا دەڵێن تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.

لولە نەوتییەکە لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک لە باکوری عێراق نەوت دەگوازێتەوە بۆ بەندەری جەیحانی تورکیا .

کۆمپانیای لولە نەوتی تورکیا، بۆتاس، ڕایگەیاند سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و ئۆپەراسیۆنەکان بە زووترین کات دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست دەستپێدەکەنەوە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

شیانی باسە گەریلا کوردەکان کە لە ساڵی 1984ەوە دەستیان کردوە بە هێرشی چەکداری لە دژی دەوڵەتی تورکیا، لە ڕابردوودا لولە نەوتییەکانی ئەو ناوچەیان بۆمباران کردوە، لەوانە ئەم لولە نەوتەی کە لە کەرکوکەوە نەوت دەگوازێتەوە بۆ تورکیا.

XS
SM
MD
LG