حکومەتەکان لەسەرتاسەری جیهاندا کاردەکەن لەپێناو ئاسانکاریکردن بۆ ڕێساکانی کەرەنتین و پێداچوونەوەی سنووردارکردن و ڕێوشێنەکان سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دووبارە سازکردنەوەی پەیوەندیەکان بە پاڵپشتی فریاگوزاری لە سەردەمی ئەم پەتایەدا، لەبەرئەوەی ئەوان لە هەوڵی ئەوەدان بارودۆخی ئابورییان بگێڕنەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.
ئەم هەنگاوانە کە بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسی ڤایرۆسی جۆری ئۆمیکرۆن و هاوکات پێویستی هێشتنەوەی کرێکاران لە سەر کارەکانیان و بوژاندنەوەی جیهانی بە شێوازێکی راستەقینە، تیکڕا برێک گەشبینی دروستکرد، ئەمەش بوو بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و پشکە ئابورییەکان.
شارەزایانی تەندروستی دەڵێن بڵاوبوونەوەی بەپەلەی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسەکە ڕەنگە هێشتا نەبوبێت بە ئاماژەیەک بۆ خاڵێکی وەرچەرخانی پەتاکە.
هەرچەندە، دەشڵێن زوربەیان پشت دەبەستن بە چۆنێتی بەردەوامبوونی پێدانی ڤاکسینەکان و بەرێوەبردن و دروستکردنی هاوسەنگییەک لە نیوان گرتنەبەری ڕێوشێنە تەندروستییەکان کە تا ئەم سەروەختە دەخوازرێت بەو شێوەی بێت، هاوکات رازیکردنی هاووڵاتیانی خۆیان کە ئەو هۆشداریانە بە هەند وەربگرن.
سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا مارک رۆتی هەفتەی ڕابردوو بەر لە دووبارە کردنەوەی کۆگاکان و سەرتاشخانەکان و هۆڵەکانی وەرزش و ئاسانکارییکردن بۆ بەشێک لە گرتنەبەری ڕێوشێنەکان و سەرباری بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتاکە وتی " ئێمە هەنگاوێکی گەورە دەنێین، ئەمەش مانای ئەوەیە ئێمە بە ڕادەیەکی زۆر خۆمان دەخەینە بەر مەترسی."
پێشتر گرتنەبەری ڕێوشێنەکان بەو ڕادەیە شتێکی دەگمەن بوو، چونکە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەو قۆناغەیان تێپەڕاند و سەنگیان خستبووە سەر چۆنێتی خاوکردنەوەی سنووردارکردنەکان بە سەلامەتی.
نزیکەی شەش وڵات ماوەی هێشتنەوەی کەرەنتینیان کەمکردۆتەوە لە 10 رۆژەوە بۆ 5 رۆژ، بە بەڵگەی ئەوەی کە سوڕی ژیانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن خێراترە و وەک هۆکارێک بۆ خاوکردنەوەی یاسا و ڕێساکان کە پێشتر بووبووە هۆی ئەوەی کە کرێکاران بە رادەیەک زۆر نەچن بۆ شوێنی کارەکانیان ئەمەش زیانی بە کۆمپانیاکان گەیاند.
میدیا ناوخۆییەکان دەڵێن لەوانەیە بەریتانیا لە کۆتایی ئەم مانگەدا زیاتر سنووردارکردنەکان خاوبکاتەوە.
توانای ئۆمیکرۆن کە بە خێرایی لەناو خەڵکدا بڵاودەبێتەوە بەڵام نەبۆتە هۆی ئەوەی حاڵەتەکانی ناو نەخۆشخانەکان زیاد بکات و حاڵەتەکانی مردن بەو هۆیەوە زیاد بکات. ئەمەش وای لە سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا کرد کە تەنانەت پێشنیاری ئەوە بکات کە دەکرێت ئەم پەتایە وەک ئەنفلۆنزای ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و چارەسەربکرێت.
ژیانکردن لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا
لە کاتێکدا کەمیان ئەم وشە دیاریکراوە بەکاردێنن، سیاسەتمەدارەکان کە کاری هەرە لە پێشینەی ئێستایان ئەوەیە کە ئابووری ببوژێننەوە و جیایبکەنەوە لە توانستی دارایی هەرزان کە بووەتە هۆی بەخشینی وزە بە هەڵئاوسانی ئابوری. دەستیانکردووە بە وێناکردنی ئەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک ئەو شتەیە کە دەبێت کە کۆمپانیاکان و خێزانەکان لەگەڵیدا هەڵبکەن.
سەرۆکی بانکی یەدەکی فیدراڵی جێرمی پاوڵ هەفتەی ڕابردوو گوتی "ئەوەی ئێمە دەیبینین ئابوریەکە کە بە باشی بەرێوەدەچێت سەرباری ئەم شەپۆلەی کۆڤید."
هەروەها وتیشی "ئەگەر شارەزایان ڕاست بن لەو بارەیەوە ئەوا ئۆمیکرۆن بە خێراییەکی لە رادەبەدەر تەشەنە دەسەنێت و لە ماوەی مانگێکدا دەگاتە لوتکە و دواتر کەمدەبێتەوە. پێموایە لەوانەیە کەمتر هەلی دامەزراندنی کار لە ئارادا بێت و لەوانەیە بۆ ماوەیەک بڕێک گەشە ڕاوەستێت، بەڵام وا پێدەچێت ماوەیەکی کورت بخایەنێت و زۆر نەژی."
یەکێک لە سیاسەتمەدارەکانی بانکی ناوەندی ئەوروپی بە رۆیتەرزی راگەیاندئۆمیکرۆن ئەوەی ئاشکرا کرد کە زۆر بە خێرایی تەشەنە دەکات بەڵام زۆر مەترسیدار و مەرگهێن نییە. "هەروەها دەشڵێت" دەبێت سیناریۆی بنەڕەتی بانکەکە بریتی بێت لە چارەسەرێکی بەردەوام بۆ قەیرانی تەندروستی بۆ ساڵی 2022."
سەرچاوە: رۆیتەرز