Accessibility links

پاڵەوانی تێنسی جیهان لە ئوسترالیا دەردەکرێت


نۆڤاک دیۆکۆڤیچ پاڵەوانی تێنسی سربی لە ئوسترالیا دەرکرا، بەهۆی ئەوەی ڤاکسینی کۆڕۆنای وەرنەگرتبوو، دوای ئەوەی داواکەی لە دادگا بۆ مانەوە لەو وڵاتەدا لەدەستدا.

دیۆکۆڤیچ باشترین یاریزانی تێنسە لە جیهاندا.

لایەنگرانی نۆڤاک دیۆکۆڤیچ بڕوایان وایە کە یاریزانەکە نادادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵ کراوە لەلایەن ئوسترالیاوە پاش گەیشتنی هەفتەی ڕابردوو بۆ شاری مێڵبۆرن.

ئەوان دەڵێن ناردنەوەی بۆ وڵاتی خۆی کارێکی "نامرۆڤانە" و"جێگەی شەرمەزارییە" دوای ئەوەی دادوەری دادگای فیدراڵی ئوسترالیا، جەیمس ئاڵسۆپ، داواکەی دیۆکۆڤیچی بۆ مانەوە لە وڵاتەکەدا رەتکردەوە.

یاریزانە سڕبییەکە بە مۆڵەتێکی تایبەتی پزیشکی لەلایەن پانێڵی تەندروستی ویلایەتی ڤیکتۆریا و حکومەتی ئوسترالیا رێگەی پێدرابوو بچێتە وڵاتەکەوە چونکە دیۆکۆڤیچ مانگی دوانزە توشی نەخۆشی کۆڕۆنا بوو بوو.

بەڵام کە پێنجی ئەم مانگە گەیشتە مێڵبۆرن لە ئوسترالیا، ڤیزاکەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی سەرسنوورەوە هەڵوەشێندرابووە. بەرپرسان گوتیان کە ئەو یاساکانی ئوسترالیای پێشێل کردووە.

پاشان نێردرا بۆ گرتووخانەیەکی تایبەت بە کۆچبەران لە هوتێلێکی مێڵبۆرن. رۆژی دووشەممە، دادوەرێک ڤیزاکەی نوێ کردەوە دوای ئەوەی بۆ جاری دووەم لەلایەن وەزیری کۆچبەران ئالێکس هاوکی لە رۆژی هەینیدا هەڵوەشێندرایەوە.

دیۆکۆڤیچ گوتی "نا ئومێدە لە بڕیارەکەی دادگا" بەڵام ڕێزی لێدەگرێت و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەدا هاریکار دەبێت تا وڵاتەکە جێ بهێڵێت".

XS
SM
MD
LG