نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی زیادبوونی وتاری ڕق و کینە دەکات لە بۆسنیا وهەرزەگۆڤینا و سەربیا و هۆشداریش دەداتدەشێت ئەمە ببێتە هۆی هاندانی توندوتیژی لە نێوان سەربەکان و موسوڵمانەکان کە پاش داڕووخانی یۆگسلاڤیا شەڕێکی ماڵوێرانکەریان ئەنجام دا.
هەفتەی ڕابردوو لە پشووی ئاینی سەربەکان لە کۆماری سرپسکا وتارە نەتەوەپەرستییەکان گۆڕان بە وتاری ڕق و کینە و تیایاندا چەند کۆمەڵگەیەکی دیاری کراو کرابوون بە ئامانج.
کاربەدەستانی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن تاکەکان لە بۆسنیا و هەرزەگۆڤینیا و لە سەربییا و شکۆدارکردنی تاوانە دڕندانەکان و تاوانبارانی جەنگ دەکەن لە ناویاندا ڕادۆڤان کارادزیچ و ڕاتکۆ ملادیچ.
گوتەبێژی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لز ترۆسێل ئەو ڕووداوانە بە بێڕێزی کردن بە ڕزگاربوانی شەڕ، لە ناویاندا ئەوانەش کە گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان پاش ناکۆکییەکان، دەزانێت.
ترۆسێل گوتی " سەرنەکەوتن بۆ ڕێگەگرن و قەدەغەکردنی ئەم جۆرە کردارانە، کە دەبنە هۆی ژینگەیەکی ڕق و کینە، مەترسی بۆ سەر هەندێک لە کۆمەڵگەکان، ئاستەنگێکی سەرەکییە بۆ دروستکردنی متمانە بەیەککردن و ئاشتبوونەوەی گشتی." گوتیشی هەروەکو بەبەردەوامی گوتومانە " زیادبوونی وتاری ڕق و کینە، نکوڵی کردن لە جینۆساید و تاوانە دڕندانەکانی تر و شکۆدارکردنی تاوانبارانی شەڕ لە ڕۆژئاوای بالکان دەبێتە هۆی سەرنەکەوتن لەوەی بە شێوەیەکی گشتی باسی ڕابردوو بکەین."
نزیکەی 100 هەزار کەس لە شەری بۆسنیا لە ساڵی 1992 بۆ 1995 کوژران. زیاتر لە 8 هەزار پیاو و کوڕی موسوڵمانی بۆسنیایی لە مانگی 7 ی ساڵی 1995 لە کۆمەڵکوژی سەربەنیکا کوژران کە بە جینۆسایدی سەربەنیکاش ناسراوە. ئەو کوشتنکارییانە بە فەرمانی ڕاتکۆ ملادیچ کە سەرکردایەتی سوپای ریپۆبلیکای سەرپسکای دەکرد، کرا.
بڕیارە لە مانگی چواری ئەمساڵ هەڵبژاردن لە سەربیا ئەنجام بدرێت و پاشانیش لە مانگی 10 لە بۆسنیا و هەرزەگۆڤینیا. ترۆسێل هۆشداری دەدات ئەگەر سەرکەوتوونەبن لە ڕێگەگرتن لە وتاری ڕق و کینە ڕەوشەکە لەو ناوچەیەی کە خۆی لە خۆیدا ئاڵۆزی زۆری سیاسی تێدایە تێکدەچێت.
ئەو گوتیشی " ئێمە جارێکی تر جەخت لەوە دەکەینەوە پێویستە دەسەڵاتداران لە سەربیا و بۆسنیا و هەرزەگۆڤینیا ئەرکە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ بەجێ بگەیەنن بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ڕاستی و دادپەروەری و قەرەبووکردنەوە." گوتیشی " ئەوان هەروەها پێویستە ڕێوشوێنەکان بگرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوە و شەڕوئاژاوە و هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئاشتەوایی".
ئەو دەڵێت هەموو ئەنجامدەران و تاوانبارانی ئەم جۆرە کارانە دەبێت بەرپرسیار بکرێن.
نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لەسەرکردە سیاسی و ئایینییەکانیش دەکات کە دژ بە جیاکاری و قسەی ڕق و کینە دەنگهەڵبڕن.