Accessibility links

بەرەنگاربوونەوەی جۆری ئۆمیکرۆنی کۆرۆنا لە جیهاندا 


لە پێش دەستپێکردنی ئۆڵمپیادی زستانەی چین لە مانگی دوودا، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لە هەوڵی ئەوەدان کە کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن بکەن لەو شارەی باشووری وڵاتەکەدا.

کاربەدەستان لە ژوهای خزمەتگوزاری پاسەکانی شارەکەیان ڕاگرت پاش دەرکەوتنی حەوت حاڵەتی مەترسیداری ئەو ڤایرۆسەی کە زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و ئامۆژگاری دانیشتوانیان کرد کە لە ماڵەکانی خۆیان نەیەنە دەرەوە.

لە هەفتەی داهاتوو یان دوو هەفتەی دیکە؛ ئەمەریکاییەکان دەستدەکەن بە وەرگرتنی ئامێری تاقیکردنەوەی خێرا بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماڵەکانی خۆیان دا کە لە لایەن حکومەتی ئەمەریکاوە بە خۆڕایی پێیان دەبەخشرێت. دانیشتوان دەبێت داوای تاقیکردنەەکان لە ماڵپەرێکی تایبەت بکەن. لە کاتێکدا دەستکەوتنی ئەو تاقیکردنەوانە لە فرۆشگا و بازاڕەکاندا زۆر ئەستەم بووە.

هاوکات وەزارەتی تەندروستی هیندستان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە 268.833 حاڵەتی نوێی کۆڤیدی تۆمارکردووە کە 4631 کەیسی زیاترە لە ڕۆژی هەینی.

حکومەتی ڕوسیاش لە ڕۆژی هەینیدا پابەندبوونێکی یاساییان پەسەندکرد کە رێگەدان بۆ ڕۆیشتن بۆ شوێنە گشتیەکان سنوردار دەکات، بەڵام زۆر جێی رەزامەندی خەڵک نییە، لەکاتێک دا حاڵەتە نوێکانی کۆڤید لەو وڵاتە دا لە بەرزبوونەوەدایە بەڵام هیچ شتێک لە ئارادا نیە کە پێدانی ڤاکسینی دژی COVID-19 دەسپێبکەنەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس بڵاویکردەوە کە پڕۆژە یاساکە داوا لە خەڵکانی ڕوسیا دەکات دەکات کە خواستی ئەوەیان هەیە بچن بۆ شوێنە گشتییەکان دەبێت کۆدی QRی تایبەت بە خۆیان هەبێت کە دڵنیاببنەوە ڤاکسینەکانیان وەرگرتووە یان ئەوە پشتڕاستبکەنەوە کە چاکبوونەتەوە لە پەتای کۆرۆنا یان لە لایەن دکتۆرەوە لێخۆشبوونی پزیشکیان هەیە.

تاتیانا گۆلیکۆڤا جێگری سەرۆک وەزیران ڕوسیا گوتی " ئەو ڕێکارانە بۆیە کشێنراونەتەوە بە هۆی نادڵنیاییەوە بووە سەبارەت بە کاریگەرییان، ئەو رێوشێنانە بە هۆی ڤایرۆسی جۆری دەڵتاوە گیرابوونەبەر، بەڵام ڤایرۆسی جۆری ئۆمیکرۆن لە ئێستادا بووەتە هۆی زیادبوونی حاڵەتەکان لە وڵاتەکە دا. "

ئەو وتیشی، کە 783 کەیسی جیاوازی ئۆمیکرۆن لە سەرتاسەری ڕوسیا دا پشتڕاستکراوەتەوە. بەرپرسانی مۆسکۆ لە 20ی مانگی 12 ەوە تا ئێستا 729 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی ئۆمیکرۆنیان لە پایتەخت ڕاگەیاندوە.

هاوکات دادگایەکی فەرەنسا داواکارییەکەی هەڵپەسارد بۆ پۆشینی دەمامک لەسەر شەقامەکانی پاریس، لە کاتێکدا ئەم داواکارییە لە 31ی مانگی 12 ەوە جێبەجێکراوە بە مەبەستی بەڕەنگاربوونەوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی جۆری ئۆمیکرۆن.

ڕۆژی چوارشەممە دادگایەک لە ڤێرسەیڵ داواکارییەکی هاوشێوەی بۆ پۆشینی دەمامک لە شوێنە دەرەکیەکان بۆ هەرێمی ئێڤلین هەڵپەسارد.

سەنتەری سەرچاوەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی جۆنس هاپکینز لە سەرەتای ڕۆژی شەممەوە ڕایگەیاند کە 323 ملیۆن و 700 هەزار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و 5 ملیۆن و 500 هەزار حاڵەتی مردنیش تۆمارکراون. سەنتەرەکە وتیشی تا ئێستاکە 9 ملیار و 600 ملیۆن ڤاکسین لێدراوە.

سەرچاوە: ئەسۆشەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG