Accessibility links

کۆچی دوایی دکتۆر مارف عومەر گوڵ


پاش زیاتر لە دوو هەفتە مانەوەی لە نەخۆشخانە ڕۆژی شەممە دکتۆر مارف عومەر گوڵ لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.

ئەو نووسەر و شاعیرە بەناوبانگە لە کۆتایی مانگی ڕابردوو بەهۆی جەڵدەی مێشکەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە و لەوێ لەژێر چاودێری چڕ مایەوە.

کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان و کەسایەتییە ناودارەکان خەمباری خۆیان بۆ مەرگی ئەو پرۆفیسۆرەی زانکۆی گۆیژەی سلێمانی دەربڕیوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت " بۆ كۆچى دواييى نووسه‌ر و ڕۆشنبير و ئه‌كاديمى و كه‌سايه‌تيى نیشتمانپه‌روه‌ر خوالێخۆشبوو د. مارف عومه‌ر گوڵ، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م هاوخه‌ميانم.

هيواخوازم خواى مه‌زن گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى زۆرى به‌ خزمه‌تى ئه‌كاديمى و نووسين و ڕۆشنبيرى به‌خشى. يادى به خێر و گيانى شاد بێت."

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانیش هاوخەمی خۆی دەربڕیوەو لە پەرسەنامەکەیدا دەڵێت "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و شاعیر و ڕووناکبیر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی (د.مارف عومەر گوڵ )م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی ببەخشێت . "

سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دکتۆر ڕێواز فایەق لە دەقی پرسەنامەکەیدا دەڵێت ” بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و شاعیری گەورە، پرۆفیسۆر دكتۆر مارف عومەر گوڵ- مان پێگەیشت، دكتۆر مارف یەكێك بوو لە ستوونە باڵاكانی نێو دونیای ئەدەب و وێژەی كوردی، وەك مامۆستای زانكۆش لە بواری یاسای نێودەوڵەتیدا شوێن پەنجەی دیاری ھەبوو، بە دواماڵئاواییكردنی دكتۆر مارف لەژیان، بۆشاییەكی گەورە كەوتە نێو كتێبخانەی كوردی، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و كەسوكار و سەرجەم ئەدیبان و ڕۆشنبیرانی كوردستان دەكەین، داواكارین لەخوای گەورە سەبرو ئارامی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و كۆچكردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بكات ."

دکتۆر مارف عومەر گوڵ لە ساڵی 1956 لە گوندێکی سەر بە ناحیەی سەنگاو لە دایک بوو. ئەو خاوەنیچەندین کتێبی ئەکادیمی لە بوارەکانی یاسا وجینوسایددا و هەروەها پێنج دیوانی شیعریشی هەیە و لە مانگی ڕابردوودا دواین بەرهەمی بڵاوبووەوە کە کۆکردنەوەی تەواوی دیوانەکانی بوو بەناوی پێنج دیوان.

XS
SM
MD
LG