Accessibility links

ئیسڕائیل 5 کەس تومەتبار دەکات بە گومانی پەیوەندیان بە سیخوڕێکی ئێرانییەوە


ئاژانسی ئیسڕائیلی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیخوڕی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە سیخوڕێکی ئێرانی کە وەک جولەکەیەک لە ئێران دەژی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە توانیوێتی پێنج کەسی ئیسرائیلی ڕازی بکات بۆ ئەوەی زانیاری دابین بکەن، لەو زانیاریانەدا وێنەی شاندێکی دیپلۆماسی ئەمەریکای تێدایە.

ڕاپۆرتەکانی میدیاکانی ئیسرائیل ئەو چوار ژن و پیاوەی کە لە لێکۆڵینەوەکەدا تۆمەتبارکراون بەوە ناودێرکردووە کە کۆچبەری جووەکانی ئێرانن، یان دوژمنی هەرە سەرسەختی ئیسرائیل یانیش بەوەی کە باوباپیرانیان بەو شێوەیە بوون.

ئاژانسی ئاسایشی ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بە تۆمەتی "تاوانی مەترسیدار" تاوانبار کراون بەوەی کەپەیوەندیان هەبووە لەگەڵ (ڕامبۆد نامبەر) لە ڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و واتسەپەوە.

بە پێی ئەو وردەکارییەکانەی کە ئاژانسەکە بڵاویکردونەتەوە، گوایە ئەو سیخوڕە ئێرانییە بووەتە هۆی ئەوەی لە ڕێی ئەوانەوە دەستیان ڕابگات بە زانیارییە نهێنییەکان کە ڕاستەوخۆ توانای دەستڕاگەیشتنیان نەبووە بەو زانیارییانە، ئەوان دەڵێن ئەو سێ ژنە داپیرەن.

نەفتالی بنێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا وتی: "پیرۆزبایی لە ئاژانسی ئاسایشی ئیسرائیل و پۆلیسی ئیسرائیل دەکەم لە ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووە بۆ پوچەڵکردنەوەی چالاکییە تیرۆریستییە دوژمنکارەکان."

ئەو هۆشداری دا بە ئیسرائیلییەکان کە ئێران لەوانەیە لە پشت ئەو زانیاریانەوە بێت کە تۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەکاری دەهێنیت یان هاوبەشی پێدەکەیت.

لە مێژە ئێران ئاژانسی هەواڵگریی ئیسرائیلی موساد تۆمەتبار دەکات بەوەی کە ڕێبەرایەتی سیخوڕەکانی لەو وڵاتەدا دەکات و تومەتباریان دەکات بە تێکدان و تیرۆرکردن بە ئامانجی پەکخستنی بەرنامە ناوەکییەکەی تاران. ئێران نکۆڵی لە بانگەشەکانی ئیسرائیل دەکات کە گوایە ئێران هەوڵی ئەوە دەدات ببێت بە خاوەنی چەکی ناوەکی.

لە کەناڵی 12ی ئیسرائیل، پارێزەری یەکێک لە ژنە دەستگیرکراوەکان گوتی کە ئەو ژنە هەر لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە لە تارانەوە کۆچی کردووە، ئەو پێیوایە ڕامبۆد جووەیەکی سەرکەوتووە و لە تاران دەژی.

خاتوو ساریت کاتلۆڤسکی پارێزەری دەڵێت: "ئەو وتی کە دەیەوێت بێت بۆ ئیسرائیل و خوازیارە وێنەی ئەو ببینێت."

ئاژانسی ئاسایشی ئیسرائیل (شین بێت) دەڵێت: ئەو ماددانەی کە لەلایەن هەندێک لە گومانلێکراوەکانەوە دابینکراون بریتین لە وێنەکانی شاندی دیپلۆماسی ئەمەریکا لە تەلئەبیب و بنکەیەکی دەنگدان و نووسینگەی وەزارەتی ناوخۆ و بازاڕە مۆڵێک.

ئاژانسی ئاسایشی ئیسرائیل گوتیشی؛ هەندێک لەو ژنانە پارەیان لە ڕامبۆد وەرگرتووە و بە خواستی خۆیان هەڵیانبژاردووە کە لە پەیوەندیدا بن لەگەڵیدا، هەرچەندە گومانیان لەوە هەبووە کە ڕەنگە سیخوڕێکی ئیرانی بێت.

ئاژانسی ئاسایشی ئیسرائیل دەشڵێت؛ ناوی گومانلێکراوەکان ناتوانرێت بەفەرمانی دادگا بڵاوبکرێنەوە.

سەرچاوە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG