پەرلەمانی نوێی عێراق دواکەوت لە هەڵبژاردنی سەرۆکێک لە یەکەم دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەدا، و دانیشتنەکە بۆ گفتوگۆی زیاتر بۆ ماوەیەکی کاتی دواخرا.
لەسەرەتای دانیشتنەکەدا ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر چوونە سەر سەکۆی سەرۆکایەتی پەرلەمان، و سەرۆکی پەرلەمان مەحمود مەشهەدانی کە دانیشتنەکەی بەڕیوە دەبرد، باری تەندروستی تێکچوو، و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. مەشهەدانی وەک بەتەمەنترێن کەسی نێو پەرلەمان، سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێ بوو.
دوواتر لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاوێکردەوە، "سکرتێری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران بانگهێشتی دووەمین بەتەمەنترێن پەرلەمانتار خالید ئەلدەراجی کردبوو بۆ دەست بەسەرگرتنی سەرۆکایەتی پەرلەماندا".
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ڕایگەیاند 205 پەرلەمەنتار ئامادەی دانیشتنەکە دەبن کە بە سەرۆکایەتیی خالید ئەلدەراجی بەرێوەدەجێت.
یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێی هەڵبژێردراوی عێراق لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێگاخۆشکەرە بۆ ئەوەی یاسادانەرەکان حکومەتێکی نوێ پێکبهێنن.
بڕیارە پەرلەمان سەرۆک و دوو جێگر هەڵبژێرێت و دواتر یاسادانەرانیش سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرن بۆ پێکهێنانی حکومەت.