Accessibility links

ئێران لەسەر کوشتنی قاسم سولەیمانی بەدەیان ئەمریکی سزا دەدات


ئێران ڕۆژی شەممە سزای بەسەر دەیان ئەمەریکی تردا سەپاند، کە ژمارەیەکی زۆریان لە سوپای ئەمەریکان، لەسەر کوژرانی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، کە لەفرۆکەخانەی بەغدا لە هێرشێکی فرۆکەی بێفرۆکەوانی لە ساڵی 2020 دا کوژرا.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی 51 ئەمریکی کراونەتە ئامانج بەهۆی بەگوتەی خۆیان" تیرۆریزم و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ". ئەم هەنگاوە ڕێگەدەدات دەسەڵاتدارانی ئێران دەست بەسەر هەرسەروەت و سامانێکی ئەو ئەمریکیانە بگرن کە لە ئێراندا هەیانە، بەڵام دیار نەبوونی ئەو سەرمایانە مانای ئەوەیە کە ڕەنگە ئەو سزایە ڕەمزی بێت.

وەزارەتەکە لەبەیاننامەیەکدا کە میدیاکانی ناوخۆ بڵاویان کردەوە ڕایگەیاند کە ئەو 51 ئەمریکیە کراونەتە ئامانج بۆ "ڕۆڵیان لەتاوانی تیرۆریستی کە لەلایەن ئەمریکاوە لەدژی شەهید جەنەراڵ قاسم سولەیمانی و هاوەڵەکانی ئەنجامدراوە، و پەرەپێدان بە تیرۆر، و پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ".

سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی ئێران ، لە ڕۆژی 3ی مانگی دوانزەی 2020دا بە فەرمانی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، لە عێراق کوژرا.

ئەوانەی بۆ لیستی سزاکانی ئێران زیادکراون بریتین لە جەنەراڵ مارک میلی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزە هاوبەشەکانی ئەمەریکا، و ڕۆبێرت ئۆبراین ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی.

ئێران لە هەنگاوێکی هاوشێوەدا کە ساڵێک پێش ئێستا ڕایگەیاندبوو، سزای بەسەر دوناڵد ترەمپ و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکادا سەپاندبوو لەسەر ئەوەی کە بە کردەوەی "تیرۆریستی و دژە مافی مرۆڤ" ناوی بردبوو.

XS
SM
MD
LG