Accessibility links

سەرۆکانی ڕوسیا و کازاخستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی بارودۆخی کازاخستان دەکەن


کرملین ڕایگەیاند سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن و هاوتا کازاخستانیەکەی قاسم جۆمارت تۆکایف ڕۆژی شەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دوورودرێژیان ئەنجامداوە، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی کازاخستان لە دوای خۆپیشاندانە بێوێنەکانی ئەم دواییانە.

کرملین لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی توکایف بە وردی دۆخی وڵاتی بە پوتن ڕاگەیاندوە، ئاماژەشی بەوەداوە بارودۆخەکە بەرەو ئارامی دەڕوات.

هەروەها توکایف سوپاسی هاوپەیمانی لەشکری ڕێکخراوی پەیمانی ئاسایشی بەکۆمەڵی کرد.

بەتایبەتی ڕوسیا بۆ یارمەتیدان لە سەرکووتکردنی خۆپیشاندانەکان، کە سەرەتای هەفتەی ڕابردوو دەستی پێکرد.

کرملین وتیشی " دەربارەی ئەو هەنگاوانەی نراون بۆ گەرانەوەی ئارامی لە کازاخستان سەرۆکی هەردوو وڵات بیروڕاکانیان ئاڵوگۆڕ کردوە."

سەرباری ئەمەش کرملین دەڵێت هەردوو سەرۆک ڕێکەوتن لەسەر مانەوەی پەیوەندی بەردەوام و ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێکخراوی ئاسایشی بەکۆمەڵ لە چەند ڕۆژی داهاتوودا.

کازاخستان کە ماوەیەکی دوورو درێژە بە یەکێک لە ئارامترین ناوچە دادەنرێت لە پێنج کۆمارەکانی سۆڤێتی پێشوو لە ئاسیای ناوەڕاست، بۆ هەفتەیەکە کەوتۆتە دۆخێکی نائارامەوە، ئەمەش توکایفی هاندا داوای یارمەتیلەشکری لە هاوپەیمانی بە ڕابەرایەتی مۆسکۆ بکات.

XS
SM
MD
LG