Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ئۆمیکرۆنی پەتای کۆرۆنا و زیانەکانی


پێنجەم شەپۆلی پەتای کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە و ئەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە و وەریش نەگرتووە وەک یەک ئەم پەتایە دەگرن.

ئۆمیکرۆن جۆرە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کۆڤید نۆزدە، بۆتە هۆکارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەزاران گەشتی ئاسمانی لە وڵاتانی جیهاندا، وەک هەنگاوێکی تریش بۆ خۆپاراستن و هەروەها ڕیگەگرتنیش لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەم پەتایە، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان دەستیان کردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی تایبەتی، وەک دەگوترێت هەندێکیان قورسترن لەو ڕێوشوێنانەی لە سەروەختی یەکەم بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا گیرابوونەبەر.

هەتا ئێستا وەک پسپۆڕان و زانایانی بواری تەندروستی دەڵێن نازانرێت ئایا دوای ئۆمیکرۆن چ جۆرە گۆڕانکارییەکی تر بەسەر ڤایرۆسی کۆڤید نۆزدەدا دێت بەڵام بە دڵنیاییەوە باس لەوە دەکەن کە پێویستە هەنگاوەکانی خۆپارێزی درێژەیان پێبدرێن.
لەوەتای یەکەم بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا تا ڕۆژی سێشەممە، زیاتر لە 293 ملیۆن و 232 هەزار کەس لە جیهاندا توشی ئەم پەتایە بوون "ئەوانەی پاش پشکنین دەرکەوتووە کە پەتای کۆرۆنایان هەیە" هەروەها زیاتر لە 5 ملیۆن و 468 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە بەپێی ڕاگەیاندراوە فەرمییەکانی وڵاتان.

سەرچاوە تەندروستییەکان ئاماژەش دەکەن بەوەی زیاتر لە 255 ملیۆن و 540 هەزار کەسیش لەم پەتایە چاکبوونەتەوە

میوانی بەرنامە:

دکتۆر گۆران عەبدوڵا، پسپۆڕی تەندروستی
لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە نوێیەی ئۆمیکرۆن، بەپێی زانیارییەکان ژمارەی توشبووان هەروادێ و زیاتر دەبن و بە ئەندازەیەکیشە وەک لە سەردێڕی هەواڵە جیهانییەکاندا دەنوسرێت،لەم یان لەو وڵات ژمارەی پێوانەیی لە ڕۆژێکدا بۆ توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

کۆرۆنا بریتییە لەو جۆرە پەتایەی لە کۆئەندامی هەناسە دەدات و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە پەتایەکی جیهانیی ناساندویەتی. کاریگەری ئەم پەتایە بەسەر خەڵکەوە جیاوازە، هەندێک خەڵک بە سوکی ئەم پەتایە دەگرن بەتایبەتیش منداڵان و گەنجان، بەڵام وەک سەرچاوە تەندروستییەکان ئاماژەیان پێکردووە زیاتر لە سەدا بیستی ئەوانەی بە قورسی توشی کۆرۆنا دەبن پێویستیان بەوەیە لەژێر چاودێری تەندروستیدا و لە نەخۆشخانەکان بهێڵرێنەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا کە هێشتاش بەکارهێنانی ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا نەگەیشتۆتە ئاستی پێویست و کەمیش نین ئەوانەی لەبەر چەندان جۆر هۆکار دەڵێن ڤاکسینەکان بەکارناهێنن، بەڵام پزیشک و پسپۆڕان دەڵێن بەکارهێنانی ڤاکسینەکان هەنگاوێکی گرنگ و گەورەشە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتا جیهانییە و ڕێگەگرتنیش لە بڵاوبوونەوەی زیاتر.

دکتۆر گۆران عەبدوڵا، پسپۆڕی تەندروستی، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:39 0:00

XS
SM
MD
LG