Accessibility links

بە هەزاران ماتەم گێڕ لە شارەکانی ئێران پرسەی بە کۆمەڵ بۆ 250 قوربانی شەڕی ئێران عێراق دەگێڕن


هەزاران ماتەم گێڕ لە شەقامەکانی شارەکانی ئێراندا پرسەیەکی بە کۆمەڵیان گێڕا بۆ 250 قوربانی شەڕی ئێران عێراق؛ ئەمەش لە مەودایەکی بەرفراواندا بەڵگەی ململانێ خوێناوی و میراتە هەمیشەییەکەی پاش 35 ساڵە لەو شەڕە.

لەم پرسە گێڕانەی ڕۆژی پێنجشەممەدا کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکان کە ئێسک و پروسکی سەربازە کوژراوەکانیان هەڵگرتبوو، بە شەقامەکانی تاراندا دەسوڕایەوە. بەشێکی تری قوربانییەکانی ئەو شەڕەش گەڕێندرابوونەوە بۆ زیاتر لە 20 ناوچەی تری ئێران.

ئێسک و پروسکی ئەو سەربازە کوژراوانەی ئێران لەم ماوەیەی ڕابردوودا لە مەیدانەکانی پێشووی جەنگدا دەرهێنراونەتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا کە عێراق و ئێران ناوبەناو ئاڵوگۆڕی ئەو تەرمانە دەکەن لەو ناوچە سنوریانەی لە ساڵانی هەشتاکاندا شەڕە قورس و خوێناویەکانی تێدا ڕوویاندابوو، بەڵام ئەم مەڕاسیمەی ڕۆژی پێنجشەممە گەورەترینیان بووە لە ماوەی ئەم ساڵانەی ڕابردوودا.

تەرمەکان هەر لەو ناوچانەشدا بە خاک سپێردرابوون، کە بە بەرەکانی جەنگ ناودێر دەکران.

لە کاتێکدا ئەم مەڕاسیمە وەک بارێکی باوی ئەو وڵاتەیە بۆ ئەو شەڕە خوێناوی و تۆقێنەرەی کە نزیکەی یەک ملیۆن کەسی تیادا کوژران لە هەردوو وڵات، بەڵام لە هەمان کاتدا دەرخستنی هێزی توندڕەوانی ئێرانیش بوو کە مەڕاسیمەکەیان ڕێکخستبوو، هاوکاتی کۆبوونەوەکانی دیپلۆماتانی ئەو وڵاتە لە ڤیەننا بۆ دانوستاندن لەسەر ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 ی ئێران و زلهێزەکانی جیهان.

لە کاتێکدا توندڕەوانی ئێران بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم ڕەئیسی، کۆنترۆڵی تەواوی جومگەکانی حکومەتیان کردووە، ئێران بەرزترین ئاستی داواکانی خۆی خستۆتە سەر مێزی دانوستاندن و ئەمەش بۆتە مایەی توڕەیی و ناڕەزایی نوێنەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەو کۆبوونەوانەدا و هاوکات تارانیش جەخت لە بەرەوپێشچوونە ناوکییەکانی خۆی دەکاتەوە.

لەم نێوەندەشدا ئاستی پشێوی و ئاڵۆزییەکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا لە بەرزبوونەوەدا بووە و سەرچاوەی ئەو پشێویەش دەگەڕێتەوە بۆ پشتیوانییەکانی ئەمەریکا لە بەغدای ئەوسا، هاوکاتی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق ئێران.

XS
SM
MD
LG