Accessibility links

وەزیری بەرگری ئیسرائیل و پاشای ئوردون لە پێناو دووبارە ڕێکخستنەوەی پەیوەندیەکان کۆدەبنەوە


نووسینگەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاندوە کە بێنی گانتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ شا عەبدوڵای دووهەم، پاشای ئوردن کۆبۆتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئیسرائیلدا هاتووە وتووێژەکە ڕۆژی چوارشەممە لە ئوردن بەڕێوەچووە.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوێکی شا عەبدوڵای دووهەمدا هاتووە لە کۆبوونەوەکەیاندا باس پێویستی ئارامی و ئاشتی لە خاکی فەلەستیندا کراوە، هەروەها لە بارەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دانانی بناغەی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکاندا گفتوگۆیان کردووە.

ئیسرائیل و ئوردن لە ساڵی 1994دا، ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوانیاندا بەرهەم هات،بەڵام پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە لەم ساڵانەی دواییدا لەسەر گرژییەکان لە مزگەوتێکی ئۆرشەلیمدا، هەروەها لەسەر فراوانبوونی چالاکییەکانی ئیسرائیل بۆ نیشتەجێکردنی جووەکان وبەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردن لەلایەن پاسەوانێک لە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە عەممان، پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت.

ئوردون و فەلەستینیەکان بە شێوەیەکی توند دژی پلانی بەڕێوەبەرایەتی دانۆڵد ترامپ بوون کە ڕێگەی بە ئیسرائیل دا هەتا یەک لە سێی کەناری ڕۆژئاوا بخاتە سەر خاکی خۆی.

ئیسرائیل لە شەڕی ساڵی 1967دا، ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم و کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردنی گرتەوە و خستیە سەر خاکی خۆی، ئەو ناوچانەی کە فەلەستینیەکان وەک بەشێک لە خاکی خۆیانی دەزانن.

XS
SM
MD
LG