Accessibility links

عێراق پشکی کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل لە کێڵگەی نەوتی قورنەی ڕۆژئاوا بەدەست دەهێنێت


وەزیری نەوتی عێراق ئیحسان عەبدول جەبار ڕۆژی چوارشەممە گوتی حکومەتی عێراق ڕەزامەندی خۆی داوە بە کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق تا لەگەڵ کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل کار بکات لە کێڵگەی نەوتی قورنە 1.

کێڵگەی قورنەی 1 ی ڕۆژئاوا، لە باشووری عێراق، یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی جیهان کە وەها مەزەندە دەکرێت زیاتر لە 20 ملیار بەرمیل یان بۆشکە نەوتی تێدا بێت.

بە وتەی بەرپرسانی عێراق لەساڵی 2021دا توانایی بەرهەمهێنانی نەوت لەو گێڵگەیەدا ڕۆژانە نزیکەی 500 هەزار بەرمیل نەوت بووە.

خالید هەمزە سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی بەسرە ساڵی ڕابردوو بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە ئیکسۆن هەوڵی دەدا بە بڕی 32.7٪ پشکی خۆی لە کێڵگەکە بە 350 ملیۆن دۆلار بفرۆشێت.

وەبەرهێنانی بیانی بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکان لە باشوری عێراق کەمیکردووە، هاوکاتی سنوردارکردنی بەرهەمهێننانی نەوت وەک پشتیوانیەک بۆ جێگیرکردنی نرخ، کە وەک سەرچاوەکان ئاماژەی پێدەکەن یەکێک بووە لە بەر ئەنجامەکانی ئەو پشێویەی نێوان ئەمەریکا و ئێران کە تاران پەیوەندییەکی نزیکی هەیە بە میلیشیا شیعەکانی عێراقەوە.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG