Accessibility links

کۆریای باکور لە دەستپێکی ساڵی نوێدا موشەکی بالستیکی تاقی دەکاتەوە


کۆریای باشوور و ژاپۆن ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند کۆریای باکوور تاقیکردنەوەیەکی موشەکی بالستیکی بە ئاشکرا ئەنجام داوە.

بە گوتەی سەرۆکی ئەرکە هاوبەشەکانی کۆریای باشوور و باکور،پێدەچێت موشەکێکی بالستیکی لە ناوچەیەکی نێوخۆیی بەرەو دەریا لە کەنارەکانی ڕۆژهەلاتی کۆریای باکورەوە لەلایەن ئەو وڵاتەوە هەڵدراوبێت.

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕۆژی چوارشەممە بە پەیامنێرانی گوت "بەڕاستی جێگای داخە کە کۆریای باکوور لە ساڵی ڕابردووەوە تاکو ئێستا بەردەوامە لە هەڵدانی مووشەک"هەروەها گوتیشی حکومەت دەیەوێت زیاتر لە هەموو کاتێک چاودێری و هۆشیاری خۆی بەهێزتر بکات و گوتیلە ئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بە پەلەین لەو بارەیەوە.

تا ئێستاش هیچ وردەکارییەکی زیاترسەبارەت بە جۆری مووشەکە تەقێنراوەکە و هەروەها تا چەند ئەو موشەکە ڕۆیشتووە و لە کوێ کەوتوەتە خوارەوە لەبەردەستدا نیە.

هەڵدانی موشەکەکە تەنها چەند ڕۆژێک دوای وتارێکی کۆتایی ساڵی سەرۆکی کۆریای باکوور دێت کە تیایدا سەرۆک کیم جۆنگ ئون سەرنجی زیاتری خستە سەر ئابووری ناوخۆی وڵاتەکە وەک لە پێشکەوتنی سەربازی.

ئەوە یەکەم هەڵدانی کۆریای باکوورە لە مانگی 10وە کە تیایدا موشەکی بالستیکی ژێردەریایی تاقی کردەوە.

کوریای باکوور لە ناوەڕاستی ساڵی 2019ەوە کەمێک دوای ئەوەی دانوستانە ناوکییەکانی نێوان کیم و دانۆڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا شکستی هێنا، چەندین جار موشەکی بالیستیکی کورت مەودای تاقیکردۆتەوە.

XS
SM
MD
LG