Accessibility links

وەزیری تەندروستی ئیسرائیل دەڵێت هاوڕەگەزخوازان دەتوانن منداڵدانی ژنان بە کرێ وەربگرن


وەزیری تەندروستی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند بە پێی بڕیارێکی ساڵی ڕابردووی دادگای باڵای ئەو وڵاتە، هاوڕەگەزخوازان دەتوانن لە هەفتەی داهاتووەوە لە ڕێگای وەرگرتنی منداڵدانی ژنانی ترەوە لە ئیسرائیل ببنە خاوەنی منداڵ.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس لە زاری وەزیری تەندروستی ئیسرائیلەوە کە خۆی هاوڕەگەزخوازە، دەڵێت "یەکسانی خواستێکی سادەی ئێمەیە، هەروەها ئاواتی کۆمەڵگەی L.G.B.T و تێکۆشانی درێژخایەنی کۆمەڵگەی ئێمەیە."

وەزیری تەندروستی هەروەها لە پێناسەی یەکسانیدا گوتیشی یەکسانی لە بەردەمیاسا و یەکسانی لە بوون بە دایک و باوکدا، دەبێت جێبەجێ بکرێت.

شەش مانگ پێش ئێستا، دادگای ئەو وڵاتە بەشێک لە یاسای بە کرێ وەرگرتنی منداڵدانی ژنانی هەڵوەشاندەوە، ئەو یاسایەی کە ڕێگری دەکرد لەوەی هاوڕەگەزخوازن بتوانن منداڵدانی ژنان بە کرێ وەربگرن بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی منداڵ.

ئەم هەنگاوەی دادگا لە دوای پەسەندکردنی یاسایەکی ساڵی 2020 وە دێت کە بە پێی یاساکە بە کرێ وەرگرتنی منداڵدانی ژنان لە وڵاتەکەدا هاوڕەگەزخوازانی نەدەگرتەوە.

بە پێچەوانەی وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، ئیسرائیل بە شێوەیەکی گشتی، بەرامبەر بە هاوڕەگەزخوازان و کۆمەڵەی ئێل جی بی تی ڕوانگەیەکی کراوەتری هەیە. هاوڕەگەزخوازان لە سوپا و پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا کار دەکەن و هەندێک هونەرمەند و کەسایەتیش بەئاشکرا هاوڕەگەزخوازی خۆیان ڕاگەیاندوە، هەرچەندە هێشتا هەندێک لە بەربەستەکان لەوانە نەبوونی مۆڵەت بۆ هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان وەک خۆی ماوەتەوە.

سەرچاوە:AP

XS
SM
MD
LG