Accessibility links

لە ئەمەریکا زیاتر لە 4 ملیۆن کەس لە مانگی یازدەدا دەستبەرداری کارەکانیان بوون


ژمارەی ئەو ئەمەریکایانەی کە بە ڕەزامەندی خۆیان کارەکانیان بەجێهێشتووە لە مانگی یازدەی 2021 دا 4 ملیۆن و 500 هەزار کەس بووە، ئەمەش دەرخەری متمانەیە بە بازاڕی کار و ئاماژەیەکیشە بۆ ئەوەی کرێی بەرزی کار دەتوانێت بۆ ماوەیەک بارودۆخەکە ڕابگرێت.

زیادبوونی حاڵەتەکانی وازهێنان لە کار لە ڕاپۆرتی مانگانەی دەرفەتی دامەزراندن و خولگەی کاروکارداری یان ڕاپۆرتی JOLTS کە لە ڕۆژی سێشەممەدا بڵاوکراوەتەوە 370.000 ڕاپۆرتیان بۆ هاتووە لەو بارەیەوە، ئەم دامەزراوەیە بە سەرۆکایەتی پیشەسازی و خزمەتگوزاری شوێنی نیشتەجێبوون و خۆراک بەڕێوە دەبرێت.

هاوکات لە بوارەکانی چاودێری تەندروستی و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیەکان، گواستنەوە، کۆگا گەورەکان و کەرتی خزمەتگوزاری دا ڕێژەی دەست لە کارکێشانەوە لە بەرزبوونەوەدایە. لە هەر چوار ناوچەکەی ئەمەریکا ڕاپۆرتی بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو کەسانە دراوە کە کارەکانیان جێدەهێڵن.

هاوکات دەرفەتی کارکردن کەمبۆتەوە کە پێوانەیەکە بۆ ئاستی داوای کار کە بە رێژەی 529.000 دابەزیوە، بەڵام هێشتا دەرفەتی کار لە ئاستێکی بەرزدا بوو لە دوایەمین ڕۆژی مانگی یازدەی ساڵی 2021 دا 10 ملیۆن و 600 هەزار دەرفەتی کار هەبووە.

ئابووریناسان کە لە لایەن ئاژانسی ڕۆیتەرزەوە ڕاوبۆچونیان وەرگیراوە پێشبینی 11 ملیۆن و 75 هەزار دەرفەتی کاریان کردووە بۆ خەڵک. کەمبوونەوەیەکی بەرچاو هەیە لە دەرفەتی کار و دامەزراندن لە کەرتی خزمەتگوزاری نیشتەجێبوون و خۆراک و بیناسازی و دروستکردن و پیشەسازی ئەو کەلوپەل و کاڵایانەی کە پێویستی هەنوکەیی و ڕۆژانەن.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG