Accessibility links

لێکۆڵینەوەی ئیسرائیلی دەڵێت دۆزی چوارەمی ڤاکسین توانای بەرگری لەش پێنج هێندە بەهێز دەکات


سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، نەفتالی بێنێت، رۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ئەنجامە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوەیەکی ئیسرائیلی دەریدەخەن دۆزی چوارەمی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرگری لەش دژی نەخۆشییەکە پێنج هێندە بەهێز دەکات.

جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) لە ئیسرائیل و زۆر بەشی دونیا لە تەشەنکردندایە. بێنێت ڕایگەیاند "هەفتەیەک دوای بەکارهێنانەی دۆزی چوارەم، تا ڕادەیەکی زۆر دڵنیاین کە دۆزی چوارەم سەلامەتە."

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت بەڵگەی نوێ بەردەستن کە کاریگەرییەکانی ئۆمیکرۆن هێندەی جۆرەکانی دیکە توند نین.

بەرپرسێکی ڕێکخراوەکە ڕۆژی سێشەممە گوتی بەڵگەی نوێ لەبەردەستن کە نیشانیدەدەن کە ئامیکرۆن کاریگەری لەبەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەدان دەکات، نیشانەکانی لەسەر نەخۆش وەکو جۆرەکانی پێشوو توند نین.

وەزیری کاروباری دابینکردنی ڤاکسین لە بەریتانی گوتی لە وڵاتەکەی نەخۆشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە دەچنە نەخۆشخانە وەکو پێشوو بارودۆخیان خراپ نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە وڵاتانی دیکە ڕێوشوێنەکانیان بەهۆی ئۆمیکرۆنەوە توندتر کردۆتەوە. شاری یوژووی چین کە زیاتر لە ملیۆنێک خەڵکی تیادا دەژی هاتوچۆ سنووردارکراوە. شاری دێلهی هیندستان هاتوچۆی کۆتای هەفتەی سنووردارکردووە.

لە ئوسترالیا، ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا گەشتۆتە بەرزترین ئاست. رۆژی دووشەممە، نزیکەی 50 هەزار کەس لە وڵاتەکە تووشی نەخۆشی بوون.

فەرەنسا کار لەسەر پەسەندکردنی یاسایەک دەکات کە رێگە نەدات ئەوانەی ڤاکسین نەکراون بچنە شوێنە گشتییەکانی وەکو هوتێل و چێشتخانە و باڕەکان.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG