Accessibility links

هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق دوو فرۆکەی بێ فرۆکەوان لە نزیک عەین ئەلئەسەد دەخاتە خوارەوە


Iraq Attack

بەرپرسێکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە بەرگری ئاسمانی عێراق لە ڕۆژی سێشەممە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە نزیک بنکەی ئاسمانی عەین ئەلئەسەد خستۆتە خوارەوە، لەو بنکەیەی کە میوانداری هێزەکانی ئەمەریکا دەکات لە ڕۆژئاوای بەغداد.

ڕۆژی دووشەممە هێرشێکی هاوشێوە پوچەڵکرایەوە، کاتێک هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستەخوارەوە کە نزیک بوونەوە لە بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

ئەو هێرشانە لە کاتێکدا دێن کە ئێران و هاوپەیمانەکانی لە عێراق یادی دووەمین ساڵیادی کوژرانی جەنەراڵ قاسم سلێمانی گەورە بەرپرسی سوپای پاسدارانی ئێران دەکەنەوە.

ئەمەریکا سەرکردایەتی هاوپەیمانی سەربازی نێودەوڵەتی دەکات لە شەڕی دژ بە داعش لە عێراق و سوریا.

قاسم سلێمانی لە 3ی مانگی 1 ی ساڵی 2020 لە ڕێی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا بە فەرمانی ئەوکاتەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد تڕامپ کوژرا.

ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە تڕامپ دەبێت ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە بە تومەتی کوشتن ئەگەرنا تاران تۆڵە دەکاتەوە.

سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG