Accessibility links

ڕابەری گروپی حیزبوڵای لوبنانی هێرشی زارەکی دەکاتە سەر پاشای عەرەبستانی سعودیە


ڕابەری گروپی ملیتانی حیزبوڵای لوبنانی هێرشی زارەکی کردوەتە سەر شای عەرەبستانی سعودیە و دەڵێت ڕیاز یاریدەدەر بووە لە بڵابوونەوەی ئایدۆلۆجی توندڕەوی ئیسلامی لە سەرانسەری جیهان.

هەروەها دەشڵێت سعودیە بە هەزاران لوبنانی کە لە هەرێمی کەنداوی فارسی دەوڵەمەند بەنەوت کاردەکەن لەو وڵاتەدا بە بارمەتە گرتوون.

ڕاگەیاندنەکەی حەسەن نەسروڵڵای ڕابەری گروپی حیزبوڵلای لوبنانی لە میانەی لێدوانێکێدا دێت لە بەیروت کە وەک وەڵامدانەوەیەک بوو بۆ لێدوانەکانی شا سەلمانی سعودی کە لە وتەکانی هەفتەی ڕابردوویدا داوای کۆتایی هێنان وەک دەڵێت بە کۆنترۆڵکردنی لوبنان لەلایەن حیزبوڵلای تێرۆریستەوە کرد.

ئەم لێدوانەی شای سعودیە لە کاتێکدا دەێت کە دەسەڵاتدارانی لوبنانی لە هەوڵدان بۆ چاککردنەوەی پەیوەندیەکانی لوبنان لەگەڵ عەرەبستانی سعودی کە لە مانگی دەی ساڵی ڕابردوودا گەیشتە خراپترین ئاست، کاتێک شانشینی سعودیە باڵێۆزی خۆی لە بەیروت بانگهێشتی وڵات کردەوە، هەروەها هاوردەکردنی سەرجەم کاڵاکانی لە لوبنانەوە قەدەغە کرد.

سەرچاوە: AP

XS
SM
MD
LG