Accessibility links

پاپا توندوتیژی دژ بە خانمان بە تاوان دژ بە یەزدان ناودەبات


پاپا فرانسیس رۆژی شەممە ساڵی نوێی بە ستایشکردنی شارەزایی ژنان دەستپێکرد ئەوەی وەک دەڵێت ژنان لە پتەوکردنی ئاشتی لە جیهاندا پێشکەشی دەکەن ، پاپا توندوتیژی دژ بە خانمانی بە تاوانێک دژ بە یەزدان هاوتاکرد.

جێی ئاماژەیە کڵێسای کاثۆلیکی رۆما بۆنەی یەکی مانگی یەکی بە رۆژێک بۆ ئاشتی جیهان تەرخانکردوە . پاپا فرانسیس لە میانەی وتارە ئاینیەکەیدا گوتی دایکان دەزانن چۆن بەسەر کۆسپ و ناکۆکیەکاندا زاڵببن و هەروەها ئاشتی لە ناخدا بچەسپێنن ، گوتیشی بەم رێگەیە دایکان کێشەکان بۆ دەرفەتەکانی نۆژەندبوونەوە وگەشەکردن دەگۆڕن.

پاپا گوتیشی دایکان دەتوانن ئەم کارە ئەنجام بدەن لەبەرئەوەی دەزانن کە چۆن رایەڵە جۆراوجۆرەکانی ژیان پێکەوە گرێ بدەن.

پاپا هانی هەمووانیدا هەوڵەکانیان بۆ پتەوکردنی پێگەی دایکان و پاراستنی ژنان چڕبکەنەوە.

XS
SM
MD
LG