Accessibility links

هێزەکانی ئاسایشی سودان گازی فرمێسکڕێژ دژ خۆپیشاندەران بەکاردەهێنن


خۆپیشاندان بۆ ئیدانەکردنی کودەتای سەربازی مانگی دە لە خەرتومی پایتەختی سودان، 30ی مانگی 12ی ساڵی 2021

هێزەکانی ئاسایشی سودان رۆژی یەکشەممە گازی فرمێسک ڕێژیان بەرامبەر خۆپیشاندەرانی دژ دەسەڵاتی سەربازی لە خەرتومی پایتەخت بەکارهێنا، و وێنەکانی تەلەڤزیۆنی نیشانیدا کە خۆپیشاندەران لە 12 هەمین خولی خۆپیشاندانی گەورەدا لە دوای کودەتاکەی 25ی مانگی دەوە ،بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتی بەڕێکەوتبوون.

شایەتحاڵەکان بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و مۆبایل لە خەرتومی پایتەختی سودان لە ڕۆژی یەکشەممە، پێش خۆپیشاندانی پلان بۆ داڕێژراو لە دژی حوکمی سەربازی، تێکچووە.

شایەتحاڵێک گوتی، تەنانەت هەموو ئەو پردانەی ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە خەرتومی پایتەختەوە هەیە داخراون.

خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی یەکشەممە دوای ئەوە دێت کە لە خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەری وڵاتەکە دژی حوکمی سەربازی لە ڕۆژی پێنجشەممەدا شەش کەسی گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسیش بریندار بوون.

کۆمیتەی ناوەندی پزیشکانی سودان ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوەکان لە مانگی دەوە لەوەتای هێزەکانی ئاسایشی بەڕەنگاری خۆپیشاندەران بوونەتەوە، بەرەو 54 کەس بەرزبۆتەوە.

جێی باسە سوپا لە کودەتایەکی 25ی مانگی دە، دەسەڵاتی گرتە دەست کە کۆتایی بە ڕێککەوتنێکی هاوبەشی دەسەڵات هێنا لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی مەدەنیدا. ئەو ڕێککەوتنە، کە لە ساڵی 2019دا کرابوو، وابڕیار بوو ڕێگا خۆش بکات بۆ حکومەتێکی ئینتیقالی و دواجار هەڵبژاردن، کە لە دوای ڕووخاندنی عومەر بەشیری سەرکردەی لەمێژەوەی وڵاتەکە بەڕێوەبچێت.

XS
SM
MD
LG