Accessibility links

سوپای ئیسرائیل: موشەکەکانی فەلەستینییەکان لە کەناری تەلئەبیب تەقینەوە


ئیسرائیل ڕایگەیاند، چەکدارانی فەلەستینی لە کەرتی غەزە لە ڕۆژی شەممەدا دوو مووشەکیان بەئاڕاستەی دەریای سپی ناوەڕاست هاویشتبوو، کە لە کەناری تەلئەبیب تەقییەوە، و لەبارامبەریشدا هێرشی تۆڵەی لێسەندنەوەیان ئەنجامدا.

لەگەڵ ئەوەی هیچ لێدوانێك لە لەلایەن حەماسەوە سەبارەت بەم هێرشە نەدراوە، بەڵام ئەوان جاروبار مووشەکەکانی بەرەو دەریا دەهاوێژێن.

هەرچەندێکە ماڵپەڕی هەواڵی پالتایمێسی سەر بە حەماس گوتی، لەوانەیە مووشەکەکەی ڕۆژی شەممە بەهەڵە بووبێت.

سوپای ئیسرائیل لە پاشاندا گوتی هێرشیان کردەوە سەرئامانجی تیرۆریستی لە کەرتی غەزە.

ڕادیۆی حەماس ڕایگەیاند هەندێک لەبنکەکانی ئاسایشی گروپەکە و کامپێکی مەشقکردن لەلایەن فڕۆکە و تانکەکانی ئیسرائیلەوە کرابوونە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.

هەروەها تەلەڤیزیۆنی ئەقسای سەر بە حەماس گوتی کە چەکداران دوو مووشەکی ئاسمانیان بەرەو فڕۆکەکانی ئیسرائیل هەڵداوە. سوپای ئیسرائیلیش پشتڕاستی کردەوە کە موشەکێک بەرەو یەکێک لە فڕۆکەکانی هارێژرابوو، بەڵام بە هیچ شێوەیەک زیانی پێی نەگەیاندبوو.

لەغەزەش، حازم قاسم گوتەبێژی حەماس، ئیسرائیلی بە پەرەسەندنی ڕەوشەکە تاوانبارکرد.

شایانی باسە بەرەکانی پێشەوەی سنووری ئیسرائیل و غەزە لە وەتای شەڕی 11 ڕۆژی مانگی پێنجەوە تا ڕادەیەکی زۆر بێدەنگ بووە. بەڵام بەهۆی تەقەکردن لە غەزەوە لە ڕۆژی چوارشەممەدا، کە هاوڵاتیەکی ئیسرائیلی برینداکرد، تانکەکانی سوپای ئیسرائیل تۆپیان هاویشت، و سێ فەلەستینی برینداربوون.

XS
SM
MD
LG