Accessibility links

لە وتارەکەی ساڵی نوێدا، سەرۆکی تایوان هۆشداری دەداتە چین لە دژی 'سەرکێشی لەشکری'


تسای ئینگ وێن سەرۆکی تایوان ڕۆژی شەممە پەیامێکی ساڵی نوێی بۆ چین نارد کە تیایدا دەڵێت ململانێی سەربازی چارەسەر نییە، بەڵام بەیژینگ بە هۆشدارییەکی توندەوە وەڵامی دایەوە و دەڵێت ئەگەر تایوان هەر هێڵێکی سوور ببەزێنێت ئەوا دەبێتە هۆی "کارەساتێکی قووڵ".

چین بانگەشەی ئەوە دەکات کە تایوان بە شێوەیەکی دیموکراسیانە وەک خاکەکەی بەڕێوەدەبرێت و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا فشاری سەربازی و دیپلۆماسی زیادی کردووە بۆ سەلماندنی بانگەشەکانی لە پێناو سەروەری.

تسای لە وتارەکەی ڕۆژی شەممەیدا بە بۆنەی ساڵی نوێ کە ڕاستەوخۆ لە فەیسبووکەوە پەخش کرا وتی: "دەبێت بە بیری دەسەڵاتدارانی بەیژینی بهێنینەوە کە دۆخەکە بە هەڵەدا نەبەن و ڕێگری بکەن لە فراوانبوونی ناوخۆی 'سەرکێشی سەربازی''.

تایوان دەڵێت وڵاتێکی سەربەخۆیە و بەردەوام بەڵێنی داوە بەرگری لەئازادی و دیموکراسی خۆی بکات.

شی ژینگ پینگ سەرۆکی چین لە وتارێکیدا بەبۆنەی ساڵی نوێ لە ڕۆژی هەینی گوتی یەکخستنی تەواوی "خاکی دایک" ئاواتێکی هاوبەشی خەڵک بووە لە هەردوو بەرەی تەنگەی تایوان.

ڕۆژی شەممە، دوای قسەکانی تسای، ژو فنگلیان، وتەبێژی نووسینگەی کاروباری تایوان لە بەیژینگ وتی: "ئێمە ئامادەین تێبکۆشین بۆ یەکگرتنەوەیەکی ئاشتییانە".

لەم چەند مانگەی دواییدا، بەیژینگ ئەرکە ئاسمانیەکانی دووبارە ناردووە بەسەر گەرووی تایواندا، تایوان وتی ئەو هەڕەشانە نابنە مایەیی خۆ بە دەستەوەدانی.

"تسای وتی، بە دڵنیاییەوە سوپا بژاردەیەک نییە بۆ چارەسەرکردنی جیاوازیەکان، هەروەها ململانێ سەربازییەکان کاریگەری لەسەر سەقامگیریی ئابووری دەبێت.

ناوبراو، وتیشی: "بۆ ئەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە چارەسەر بکرێت، دەبێت تایپی و بەیژینگ" بە ڕژدی کار بکەن بۆ گرنگیدان بە بژێوی خەڵک و ئارامکردنەوەی دڵی خەڵک" بۆ ئەوەی پێکەوە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ کێشەکان بدۆزنەوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG