Accessibility links

ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵی 2022


ساڵی نوێ
ساڵی نوێ

ڕۆژی هەینی لە زۆربەی شوێنەکانی جیهان ساڵی 2022 بەبێ ئاهەنگی فەرمی دەستی پێکرد بەهۆی کۆت و بەندەکانی خۆپارێزی هاوکاتی بڵاوبوونەوەی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا. لە هەندێک شوێنەکانیشدا ئاهەنگەکان بە شێوەیەکی جیاواز بەڕێوە چوون و سنووردار بوون.

شاری نیویۆرک نەریتی بەردانەوەی تۆپی شەوی سەری ساڵی لە تایمس سکوێر زیندوو کردەوە، پاش ئەوەی لە ساڵی ڕابردوو ئەنجامی نەدا بەهۆی حاڵەتە زۆرەکانی کۆرۆناوە، هەرچەندە ئەمساڵیس بەشێوەیەکی سنووردار بوو. تەنها ڕێگە درابوو بە 1500 کەس بەشداری بکەن و ئەو ئەوکەسانەی بەشدار بوون مەرج بوو بەڵگەی وەرگرتنی هەردوو ڤاکسینەکانی دژ بە کۆرۆنایان پێبێت.

شەوی سەری ساڵی نیویۆرک، ژنێک بەڵگەی وەرگرتنی ڤاکسین پیشان دەدات، نیویۆرک 31 ی 12ی 2021
شەوی سەری ساڵی نیویۆرک، ژنێک بەڵگەی وەرگرتنی ڤاکسین پیشان دەدات، نیویۆرک 31 ی 12ی 2021

لە شوێنەکانی تری جیهان هەر لە کۆریای باشوورەوە بگرە هەتا سان فرانسیسکۆ ئاهەنگەکان پوچەڵ کرانەوە یان بەشێوەیەکی سنووردار بوو. لە پاریس یارییە ئاگرینەکان پوچەڵ کرانەوە و لە لەندەنیش تەنهالە شاشەکانی تەلەفیزیۆنەوە خەڵکی توانیان بیبینن.

پەتای کۆرۆنا پێی لە سێهەم ساڵی نا و هێشتاش ژیانی خەڵکی بەهۆی ئەو پەتایەوە ئاسایی نەبووەتەوە. لەو کاتەوەی ئەو پەتایە لە ساڵی 2019 یەکەم جار لە چینەوە بڵاوبووەوە هەتا ئێستا بە پێی ئامارە فەرمییەکان بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 5 ملیۆن و 400 هەزار کەس لە جیهاندا.

وڵاتی نیوزیلاند بوو بە یەکەم وڵاتی جیهان کە بچێتە نێو سالی نوێیەوە. هەرچەندە بڕیارە درابوو ئاهەنگی فەرمی لە ئۆکلاند ئەنجام نەدرێت، بەڵام جگە لە نمایشی سەرنجڕاکێشی یاری ئاگرین، 90 هەزار گڵۆپی ئێڵ ئی دی بەکارهێنرابوو بۆ ڕازاندنەوەی باڵەخانەی بەرزی ٣٢٨ مەتری سکای تاوەر لە شاری ئۆکلاند.

بە پێچەوانەی ساڵی ڕابردوو وڵاتی ئوسترالیا ئاهەنگێکی گشتی جیهای ئەنجامدا بە شێوەیەکی کلاسیکی کە وەک هەمیشە نمایشی یارییە ئاگرینەکان لە بەندەری نێوەدی ئۆپرای سدنی ئەنجام درا و سەرنجی جیهانی ڕاکێشا.

XS
SM
MD
LG