Accessibility links

دەستپێکردنی ساڵی 2022 لەگەڵ بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی بەشەکانی جیهاندا


ساڵی نوێ

بۆنەو ئاهەنگەکان بۆ ماڵئاوایی کردن لە ساڵی 2021 دەستیان پێکردووە، بەڵام لە زۆربەی شوێنەکانی جیهان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەبێدەنگی بەڕێوە دەچن.

لە کاتێکدا ساڵی نوێ لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ڕۆژئاوا دەستپێدەکات، وڵاتی نیوزیلاند بوو بە یەکەم وڵاتی جیهان کە بچێتە نێو سالی نوێیەوە. هەرچەندە بڕیارە درابوو ئاهەنگی فەرمی لە ئۆکلاند ئەنجام نەدرێت، بەڵام جگە لە نمایشی سەرنجڕاکێشی یاری ئاگرین، 90 هەزار گڵۆپی ئێڵ ئی دی بەکارهێنرابوو بۆ ڕازاندنەوەی باڵەخانەی بەرزی ٣٢٨ مەتری سکای تاوەر لە شاری ئۆکلاند.

پێشوازی ساڵی نوێ لە نیوزیلاند
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:45 0:00

بە پێچەوانەی ساڵی ڕابردوو وڵاتی ئوسترالیا ئاهەنگێکی گشتی جیهای ئەنجامدا بە شێوەیەکی کلاسیکی کە وەک هەمیشە نمایشی یارییە ئاگرینەکان لە بەندەری نێوەدی ئۆپرای سدنی ئەنجام درا و سەرنجی جیهانی ڕاکێشا.

پێشوازی ساڵی نوێ لە سیدنی ئوسترالیا
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:57 0:00

ئاهەنگی سەری ساڵ لە پاریس، لەندەن و کوالا لامپوریش هەڵوەشێندرانەوە. بڕیارە تۆپی زێڕینی شاری نیویۆرک بەردرێتەوە، کە نەریتێکی سەری ساڵی نوێیە لەو شارە، بەڵام ئەو جۆشو خرۆشەی دەنگی خەڵکی کە چرکەکانیان دەژمارد تا تۆپەکە بێتە خوارەوە ئەم ساڵ بەو شێوەیە نابێت چونکە بەشداری خەڵکی زۆر سنووردار دەبێت و پێویستە ئەوانەی ئامادە دەبن هەموویان بەڵگەی وەگرتنی ڤاکسینەکانیان پێبێت.

لە ئافریکای باشوور، ئەو شوێنەی کە یەکەم جار ئاگاهی لەسەر بڵاوبوونەوەی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسەکە دا، لە کۆتایی ساڵدا هەواڵێکی خۆش بە خەڵکی درا، کاربەدەستان ڕایانگەیاند بەرزترین ئاستی شەپۆلی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە بەبێ ئەوەی ڕێژەی مردنەکان بەهۆی ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی زۆر زیاد بکات. هەر بۆیە قەدەغەکردنی هاتووچۆی لە شەواندا هەڵگرت و بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ڕێگە دراوە بە هاووڵاتیان ئاهەنگەکانی سەری ساڵی 2022 بگێڕن.


XS
SM
MD
LG