Accessibility links

فراوان بوونی کوشتن و وێرانکاری لە شەڕی هەرێمی تیگرایدا


لە کۆتایی ساڵی 2020دا جەنگ لە نێوان حکومەتی فیدراڵی ئیتیۆپیا و سوپای ناوخۆدا دەستیپێکرد، لە ساڵی 2021دا تاوی سەند بۆ شەڕێکی ناوخۆیی کە دوو ملیۆن کەسی ناچار کردووە ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و سەدان هەزار کەسیش لە دۆخێکی خراپی برسیەتیدا ماونەتەوە.

جەنگەکە بەردەوام بوو لە پەرەسەندن، لە کاتێکدا ئاوارەبوون و هەروەها کوشتن لەسەر بنەمای نەژادی و دەستدرێژی سێکسی بە کۆمەڵ لەو ناوچە وێرانەدا ڕوویان لە زیابوون کرد.

هەتا سەرەتای ساڵی 2021دا، شەڕی هەرێمی تیگرای ئیتیۆپیا، کە ئەو کاتە زیاتر لە مانگێک بوو دەستیپێکربوو، بووە هۆی ئەوەی دەیان هەزار کەسی ناچار بن هەڵبێن بەرەو سنوری سودان. پەنابەران باسیان لە کۆمەڵکوژی ڕەگەزی و دەستدرێژی سێکسی و دەستگیرکردنی بە کۆمەڵ دەکرد.

دوای بەدوای ئەوە قەیرانە مرۆییەکان قوڵتر بونەوە، کە بووە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە ناو ئیتیۆپیادا و کارمەندانی هاوکاریش هۆشدارییاندا لەپەربابوونی دۆخێکی مەترسیداری برسیەتی.

تەنها نەخۆشخانەیەک کەزیانیان بەر نەکەوتووەو وێران نەبوون لەو ناوچەیە، پڕ بوون لە بریندارانی جەنگ، لەوانە ئەو منداڵانەی کە چەقۆیان لێدراوە یان تەقەیان لێکراوە یان قوربانی ئەو مینانەن کە تازە چێنراون.

گۆیتۆمی تەمەن یازدە ساڵ قاچێکی لە دەستداوە لە ئێستادا دەناڵێنێت بەدەست ئازار و ئەو ترسەی چووەتە دڵیەوە.

باوکی گۆیتۆم، گێبریۆهانس ئاتاکلتی، دەڵێت کوڕەکەی مەڕوماڵەتی دەبردە لەوەڕاندن، پاشان مینێک پێیدا تەقییەوە. گۆیتۆم توانای قسەکردنی نەبوو.

لە هەرێمی تیگرای لە کۆتایی ساڵی 2020دا شەڕ لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هێزە ناوخۆییەکانی تیگرایدا هەڵگیرسا و بەخێرایی تەشەنەی سەند، وە هێزەی ناوچەکانی دیکەش هاتنە ناو شەڕەکە و هێزەکانی ئیریتریایی شەڕیان شانبەشانی حکومەت دەکرد.

هەردوولا بە تاوانی کوشتن و ئەشکەنجە و زۆرداری دیکە تۆمەتبار کراون هەروەها هێزەکانی ئیتیۆپی و ئیریتریای فیدڕاڵی تۆمەتبارن بە دەستدرێژی بە بەرنامەی بە کۆمەڵ.

تا ئێستا سەدان ژن و کچ هاتوونە دەنگ و کارمەندانی هاوکاریش دەڵێن، ژمارەیەکی زۆر زیاتریش هێشتا بێدەنگن.

میهرا ڕید، کە کار لەسەر کەیسی قوربانیانی دەستدرێژی سێکسی دەکات لە نەخۆشخانەیەک لە میکێڵی پایتەختی هەرێمی تیگرای دەڵێت زۆربەی ئەو ژنانەی کە لەلایەن سەربازەکانەوە دەستدرێژییان دەکرێتە سەر، زۆرجار دەترسن باسی لێوە بکەن و زۆر ژنی تریش دەستیان بە خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان ڕاناگات.

ڕۆژی 17ی مانگی 12، نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگیدا بۆ لێکۆڵینەوەی لەو پێشێلکاریانەی کە لەلایەن هەردوولاوە کراوە، لەوانە ڕاپۆرتی دەستبەسەرکردنی بە کۆمەڵی 7,000 کەس گوایە هاوسۆزن لەگەڵ بەرژەوەندی تیگرایدا، لە نێوانیاندا نۆ کارمەندی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەن.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG