سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن ڕۆژی دووشەممە بەڵێنی پشتیوانی تەواوی فیدراڵی دا بۆ حکومەتی ویلایەتەکانی کە ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆڤید19 بوونەتەوە لە کاتێکدا جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی زۆر بڵاوبووەتەوە.
لە میانەی کۆبونەوەیەکی ئاساییدا لەگەڵ تیمی بەرپەرچدانەوەی کۆرۆنا و کۆمەڵی نیشتمانی فەرمانڕەوایان بایدن گوتی "پەیامی من ئەوەیە ئەگەر شتێکتان پێویستە دەنگ بکەن و ئێمە تا لە تواناماندا بێت هاوکاریتان دەکەین" بایدن دانی بەوەدانا کە شوێنەکانی پشکنین قەرەباڵغ بوون و بێسەوبەری هەبوو لە کاتێکدا ئەمەریکاییەکان هەوڵیان دەدا بەر لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ خێزانەکانیان لە دەمی ئەم پشوودانەدا پشکنین ئەنجام بدەن. بایدن گوتیشی بەڕێوەبەرایەتییەکەی پلاندی هەیە پێنج سەد ملیۆن پشکنینی خێرا لە سەرەتای مانگی داهاتوو بەردەست بخات.