Accessibility links

دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی باسی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات


ڕاوێژکاری باڵای تەندروستی ئەمەریکا دکتۆر ئانتۆنی فاوچی ڕۆژی یەکشەممە دانی بە "کێشەی پشکنین"ی کۆرۆنادا نا، لە کاتێکدا جۆری ئۆمیکرۆن لە وڵاتەکەدا بڵاوبووتەوە و بەڵێنی دا هەوڵ بدات هەتا مانگی داهاتوو کەرەستەی پشکنینی زیاتر بخرێتە بەردەم ئەمەریکاییەکان.

لەبەرنامەی This week ی کەناڵیABC دکتۆر فاوچی گوتی " یەکێک لە کێشەکان ئەوەیە هەتا مانگی یەک 'پشکنینەکان' بۆ هەمو کەسێک بەردەست نییە، و ئێستاش گرفتێکی زۆر هەیە کە هەندێک خەڵک دەستیان بە پشکنین ڕاناگات."

گوتیشی " بەڵام ئێمە کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پشکنین" و گوتی دەبێت بە زووترین کات چارەسەر بکرێت.

حەڵەتەکان کۆرۆنا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە لە کاتێکدا جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی زۆر بەربڵاوبووەو فشارێکی زۆری خستووەتە سەر نەخۆشخانەکان و نێوەندەکانی پشکنین.

کاربەدەستان دەڵێن بەم دواییانە ڕۆژانە 175 هەزار حاڵەتی کۆڤید تۆمار کراوە.

جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەدان لە گەشتە ئاسمانییەکانی نێو ئەمەریکای ناچار کرد گەشتەکانیان ڕابگرن بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری لە کارمەندەکانیان توشی کۆرۆنا بوون یان بەهۆی بەریەککەوتنیان لەگەڵ کەسێک کە کۆرۆنای هەبووە خۆیان کەرەنتینە کردبوو.

دکتۆر فاوچی گوتی بەڕێوەبەرایەتییەکە هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەوشەکە. ئەو ڕاوێژکارە باڵایەی کۆشکی سپی گوتیشی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسەکە ئێجگار زوو دەگوازرێتەوە.

لە هەمان کاتیشدا فاوچی ئاماژەی بەوەش کرد لێکۆڵینەوەکانی ئەمدواییانەی ئافریکای باشوور و بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکەن جۆری ئۆمیکرۆن کەمتر وادەکات خەڵکی بکەونە نەخۆشخانە و گوتیشی کاتی پێویستی ئەو کەسانەی دەکەوتنە نەخۆشخانە و ئەوانی پێویستیان بە ئۆکسجین هەیە کەمتر بووەتەوە. بەڵام ئاگاهیشیدا ئەمە ڕەنگە گۆڕانکاری بەسەردا بێت ئەگەر بەو شێوە زۆرە بڵاوببێتەوە.








XS
SM
MD
LG