Accessibility links

لە ڕۆژی کریسمسدا زیاتر لە 4500 گەشتی فرۆکەوانی ڕاگیران


بە پێی پێگەی چاودێری فرۆکەوانی فلایت ئەوێر، زیاتر لە 4500 گەشتی فڕۆکەوانی لە سەرانسەری جیهان لەڕۆژی شەممەدا هەڵوەشانەوە.

بە هەزاران گەشتی فڕۆکەوانی ‌دیکەش گەشتەکانیان دواکەوتن، بەهۆی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن کە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و بۆتە هۆی ڕاگرتنی هاتووچۆ لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵدا.

پێگەکە دەڵێت لە ڕۆژی کریسمدا زیاتر لە 2 هەزار گەشتی فرۆکەوانی وەستێنراون، لەوانەی نزیکەی 700 گەشت لە فڕۆکەخانەکانی ئەمەریکا، لەگەڵ زیاتر لە 1500 گەشت کە گەشتەکانیان دواخرا.

هەروەها ڕۆژی هەینی نزیکەی 2400 وەستان و نزیکەی 11 هەزار دواکەوتنی گەشتی فڕۆکەوانی هەبوو. پێگەکە بڵاویکردەوە کە ڕۆژی یەکشەممە زیاتر لە 600 گەشت دەوەستێنرێت.

فڕۆکەوان و دەستەی خزمەتگوزاری و کارمەندانی فڕۆکەکان بەهۆی نەخۆشکەوتنەوە ناهاتبوونەوە، یاخود ناچاربوون خۆیان کەرەنتین بکەن دوای ئەوەی تووشی کۆڤید بوون، ئەمەش دامەزراوە فڕۆکەوانیەکانی لووفثانزا و دێڵتا و یونایتد ئێرلاین و چەندین کۆمپانیا دیکەی فڕۆکەوانی ناچار کرد گەشتەکانیان ڕابگرن، لە کاتێکدا زۆرترین گەشت لەم سەرو وەختەی پشووەدا لە جیهاندا ئەنجام دەدرێت.

XS
SM
MD
LG