Accessibility links

سودان: بڵاوکردنەوەی هێزی ئاسایشی بەر لە ڕێکخستنی خۆپیشاندان دژ بە کوودەتای لە شکری


لە سودان هێڵەکانی تەلەفۆن ڕاگیراوە و ئینتەرنێتیش سنووردار کرا، بەر لە خۆپیشاندانە پلان بۆ داریژراوە گەورەکەی ڕۆژی شەممە دژ بە کوودەتای لەشکری، ئەمەش لە کاتێکدایە هێزەکانی ئاسایش لە سەرانسەری خەرتوومدا بڵاوبونەتەوە، هاتوچۆی ئەو پردەکانەشی داخستووە کە ناوچەکانی دەوروبەر بە پایتەختەوە دەبەستنەوە.

بە پێی ئاماری کۆمیتەی پزیشکانی سەربەخۆ، بەلانی کەمەوە زیاتر لە 48 کەس لە هەڵمەتی سەرکووتکردندا لە خۆپیشاندانی چەند هەفتەی ڕابردوودا کوژراون.

فەرمانداری خەرتووم ئاگاهیدا کە هێزی ئاسایش لەگەڵ ئەو کەسانەی سەرپێچی یاسا دەکەن و پشێوی دەنێنەوە تووند دەبێت.

چالاکوانانی هێڵەکانی ئینتەرنێتیان بەکاردەهێنا بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکانیان و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدێۆ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، بۆ گردبوونەوەکان پلانیان هەبوو لە زنجیرەیەک خۆپیشاندان لە ڕۆژی شەممەدا ئەنجام بدرێن، ئەمە دوای 2 مانگ لە کۆنترۆڵکردنی دەسەڵات لە لایەن جەنەڕاڵە سەربازییەکانەوە لە 25 مانگی 10ی ڕابردوودا.

فەرماندی گشتی سەربازی عەبدوڵ فەتاح ئەلبورهان سەرۆک وەزیرانی مەدەنی عەبدوڵا حەمدۆکی لەماڵی خۆیدا بۆ چەند هەفتەیەک دەستبەسەر کرد، بەڵام لە 21ی مانگی 11دا ئازادی کرد و گەڕایەوە سەر کارەکەی، بەپێی ڕێکەوتنێک بەڵێنی داوە هەڵبژاردن لە مانگی 7ی 2023دا بکرێت.

ئەم هەنگاوەش بووە هۆی کاردانەوەی زۆر لە لایەن لایەنگرانی حەمدۆک کە داوای دیموکراتی دەکەن، ئەوەشیان ڕەتیان کردوە کە گوایە ڕووپۆشێکی یاسایی بە کوودەتاکەی عەبدول فەتاح ئەلبورهان دەدات.

خۆپیشاندەران لە سەر ئینتەرنیت داوای ڕێپێوانی نوێیان کرد و بە دروشمی "نا بۆ دانوستاندن" لەگەڵ سەربازەکاندا پشتیوانی لایەنگرانیان کرد و داویان کرد هێزی سەربازی بۆ بنکەکانی خۆیان بگەڕێنەوە.

XS
SM
MD
LG