Accessibility links

بەریتانیا سەرکۆنەی هەڵدانی مووشەکی بالستیکی لە ڕاهێنانی سەبازی ئێراندا دەکات


حکومەتی بەریتانیا ڕۆژی هەینی 24 ئەم مانگە، سەرکۆنەی هەڵدانی مووشەکی بالستیکی لە ڕاهێنانی سەربازی ئێراندا کرد، ئەم کارەکەش بە پێشێلکردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ناودەبات.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە لێدوانێکیدا شەرمەزاری هەڵدانی مووشەکی بالستیکی ئێران دەکات لە ڕاهێنانێکی ئەم هەفتەیەدا.

ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیادا هەروەها دەڵێت "ئەم کارانە مەترسی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و نێودەوڵەتی دروست دەکات، داواش لە ئێران دەکات دەستبەجێ چالاکییەکانی ڕابگرێت."

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران پیشتر بڵاویکردبۆوە کە سوپای پاسداران ڕۆژی سێشەممە لە کاتی مانۆڕی سەربازیدا لە کەنداوی فارس مووشەکی بالیستیکی و کروزیان هەڵداوە.

محەمەد باقری، سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران گوتبووی کە لە ڕاهێنانە سەربازییەکەی کەنداودا، 16 مووشەکی بالستیکی لە جۆرە جیاوازەکان لە یەک کاتدا هەڵداوە و هەموو ئامانجە دەستنیشانکراوەکانیان تێکشکاندوە.

هەروەها حوسەین سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لە تەلەفزیۆنی حکومەتەوە ڕایگەیاندبوو کەڕاهێنانانەکان هۆشدارییەکی جدی بوون بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل.

XS
SM
MD
LG